نامه‌كه‌ی جێمس فولی بۆ خانه‌واده‌كه‌ی
نوچەنێت
به‌ر له كوژرانی، جێمس فولی ئه‌م نامه‌یه‌ی داوه‌ته هاوڕێیه‌كی كه ئازاد بووه، بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌یه‌نێته خانه‌واده‌كه‌ی:
ئازیزانم، خانه‌واده‌كه‌م، هاوڕێیانم
به‌بیرم دێت له‌گه‌ڵ باوكم ده‌چووین بۆ مۆڵ، له‌گه‌ڵ دایكم ده‌چووینه شاری یاری. زۆر ساتی جوانی نێو خانه‌واده‌كه‌مانم بیر ده‌كه‌وێته‌وه، كه له بێزارییه‌كانی ئه‌م به‌ندیخانه‌یه دوورم ده‌خه‌نه‌وه. خه‌ونه‌كانم له‌گه‌ڵ خانه‌واده و هاوڕێكانم، دوورمده‌خه‌نه‌وه و دڵم پڕ له شادی ده‌كه‌ن.
من ده‌زانم ئێوه بیرمده‌كه‌ن و نوێژ له‌پێناوی رزگاربوونم ده‌كه‌ن. سوپاستان ده‌كه‌م. منیش هه‌ست به ئێوه ده‌كه‌م، به‌تایبه‌ت كاتێك نوێژ ده‌كه‌م. دوعاتان بۆ ده‌كه‌م تا به‌هێز و بڕواپته‌و بمێننه‌وه. كاتێك نوێژه‌كه‌م، هه‌ستده‌كه‌م له‌م تاریكییه‌شدا ده‌توانم ده‌ستتان لێبده‌م.
ئێمه هه‌ژده‌كه‌سین له یه‌ك زینداندا. پێكه‌وه به‌دورودرێژی باسی فیلم و وه‌رزش و شتی ساده ده‌كه‌ین. له‌و شته بچكۆلانانه‌ی له زیندانه‌كه‌دا هه‌ن یاری بۆ خۆمان ساز ده‌كه‌ین، هه‌ر له “دامه” وه تا شه‌تره‌نج.پاڵه‌وانێتی ساز ده‌ده‌ین بۆ یارییه‌كان، هه‌ر رۆژ بیر لە پلانی ستراتیژی داده‌نێین بۆ به‌شداری كردن له یاری رۆژی داهاتوو، یان ئاماده‌كردنی كۆڕ. ئیدی به یاریكردن و فێركردنی زانیاری به یه‌كدی، كاته‌كانمان به‌سه‌رده‌به‌ین. هاوڕێكانم زۆر یاریده‌م ده‌ده‌ن. به گێڕانه‌وه‌ی چیرۆك و پێكه‌نینیش دڵه‌ڕاوكێكانمان كه‌مده‌كه‌ینه‌وه.
رۆژانێك هه‌بوون هه‌ستم به لاوازی كردووه، رۆژانێكی دیكه‌ش هه‌ستم كردووه به‌هێزم. راسته كاتێ: یه‌كێكمان ئازاد ده‌كرێن هه‌ست به خۆشحاڵی ده‌كه‌ین، به‌ڵام نكوڵی لێناكرێت هه‌مووان ئاره‌زووی ئازادی ده‌كه‌ین. هێز ده‌ده‌ینه یه‌كتری و هێز له‌نێوانمان ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ین.
ئێستا خۆراكی باشتریشمان ده‌ده‌نێ، چا هه‌یه و هه‌ندێك جار قاوه‌شمان پێده‌ده‌ن. به‌م هۆیه‌شه‌وه ئه‌مساڵ هه‌ندێك له كێشی جه‌سته‌م به‌ده‌ستهێناوه‌ته‌وه كه پار له‌ده‌ستم دابوو.
زۆر بیر له براكانم و خوشكه‌كه‌م ده‌كه‌مه‌وه. بیرم دێت له‌گه‌ڵ مایكڵ له تاریكی‌دا خۆمان له یه‌كدی ده‌كرد به گورگ. بیرم دێت له‌گه‌ڵ تی و ماتی به ده‌وری مێزی چێشتخانه‌كه‌دا راوڕاوێنمان ده‌كرد. كه بیریان لێده‌كه‌مه‌وه خۆشحاڵ ده‌بم. ئه‌گه‌ر حسابی باننكییه‌كه‌م هیچی تێدا ماوه، حه‌زده‌كه‌م بیده‌مه مایكڵ و ماتیۆ. مایكڵ من شانازیت پێوه ده‌كه‌م و سوپاست ده‌كه‌م بۆ ئه‌و یادگارییه خۆشانه‌ی منداڵیمان. كریستی تۆش، سوپاسی یادگارییه‌كانی گه‌نجیمان ده‌كه‌م.
كریس، ئای چه‌ند خۆشحاڵ بووم كه له ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تۆ و كریسم كرد، سوپاس بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ی لێتان كردم. زۆر بیر له رۆرۆ ده‌كه‌مه‌وه و ده‌مه‌وێت شێوه‌ی جاك بهێنمه پێش چاووم، هیوادارم ببێته خاوه‌نی كه‌سایەتی رۆرۆ.
مارك، زۆر شانازیت پێوه ده‌كه‌م… چاك بیر دێت پێكه‌وه چووین بۆ كه‌ناراوی رۆژاوا، هیوادارم خه‌ریكی خلیسكێنه و خێوه‌تهه‌ڵدان بیت….. به‌باشی له‌بیرمه چوین بۆ شاری بۆستن بۆ یانه‌ی كۆمیدیا، مله درێژه‌كانمانم باش بیردێته‌وه. ئه‌و ساته تایبه‌تانه هیوام پێ ده‌به‌خشن.
كاتی، زۆر شانازیت پێوه ده‌كه‌م. تۆ له هه‌موان باشتر و به‌هێزتری. من ده‌زام تۆ به حه‌ماسه‌وه كاری خۆت ده‌كه‌یت و وه‌ك په‌رستارێك یاریده‌ی خه‌ڵكی ده‌ده‌یت. زۆر خۆشحاڵم كه ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له ده‌ستگیركرانی پێكه‌وه قسه‌مان كرد. دوعا ده‌كه‌م بتوانم سه‌ردانی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ت بكه‌م….
نه‌نه، تكایه ده‌رمانه‌كانت بخۆ، پیاده‌ڕه‌وی بكه، سه‌ما بكه. به‌رنامه‌م داناوه، كه گه‌ڕامه‌وه بتبه‌م بۆ مارگرێتا. هێز و توانات بپارێزه، چونكه من پێویستم به هێزی تۆیه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ژیانم.