لەسەر دامەزراندنی دوو كارمەندەكەی وەزارەتی دارایی، حكومەت هاتە دەنگ

0

safin-dzay1لەسەر دامەزراندنی دوو كارمەندەكەی وەزارەتی دارایی، حكومەت هاتە دەنگ

 

نوچە: هەولێر

وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر دامەزارندنی دوو كارمەندەكەی وەزارەتی دارایی هاتە دەنگ و وتی “دامەزراندنەكە لە رێگەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە كراوە”.
سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە رێی ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، لەبارەی دامەزراندنی دوو كارمەندەكەی وەزارەتی دارایی رونكردنەوەیەكی بڵاو كردۆتەوە، لە رونكردنەوەكەدا هاتووە “دامه‌زراندنه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆیه‌تی‌، بۆ پرسی‌ پله‌كانیشیان مامه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر پێویست بێت، ده‌كرێ هه‌موار بكرێته‌وه‌”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com