لە دوو لاوە تەقە لە كەناڵی ئێن ئاڕ تی دەكرێت

0

5810132582014_nrt-web1لە دوو لاوە تەقە لە كەناڵی ئێن ئاڕ تی دەكرێت

 
نوچە: سلێمانی
لە بانگەوازێكدا كە ئاراستەی سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی حكومەت و دەزگا ئەمنییەكان كراوە، كەناڵی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، كە لە دوو لاوە تەقە لە كەناڵەكەیان كراوە، هەروەها داوایش دەكات، رێگری بكرێت لە هەر كارێكی نەخوازراو و دەزگا ئەمنییەكانی حكومەتی هەرێم بەرپرسیار دەكەن، لە هەر كارێك كە دژ بەو كەناڵە بكرێت.
دەقی بانگەوازی كەناڵی NRT

بانگەوازێك لە NRT بۆ
سەرۆكایەتی هەرێم
سەرۆكایەتی حكومەت
دەزگا ئەمنیەكانی سلێمانی

پاش ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ (25/8/2014) لە دوو لاوە بە ئوتومبێلی نەناسراو كە تابلۆكانیان شاردرابووەوە تەقەكراوە بەرەو ڕووی گوندی ئەڵمانی، ئەمە لە كاتێكدا كە لە سەرەتای ساڵی (2011)دا كەناڵی NRT كە لە ناو گوندی ئەڵمانی یە سوتێنرا و لە كۆتای ساڵی 2013 شدا تەقە لە خاوەنی كەناڵەكە كرا، وە هەروەها لە هەفتەی رابردووشدا هەرەشەی هاتنە سەر كەناڵی NRT كرا.

تەقە كردنەكەی ئەم جارە هاوكاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ریكلامی بەرنامەی (كێ NRT سوتاند؟) كە شەوی سێ شەممە كاتژمێر (8:05) پەخش دەكرێت.
كەناڵی NRT داوا لە سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی حكومەت و دەزگا ئەمنیەكانی سلێمانی دەكەین كە هەڵسن بە پاراستنی كەناڵی‌ NRT لە هەر كارێكی نەخوازراو بۆ ئەوەی ئەو كارەساتانە ڕوو نەداتەوە كە بەسەر كەناڵەكەدا هاتووە. بۆیە دەزگا ئەمنیەكانی حكومەتی هەرێم لە ڕووی یاسایی یەوە بەرپرسیار دەكەین لە ڕوودانی هەر كارێكی نەخوازراو بەرامبەر كەناڵەكە و كارمەندەكانی.

كەناڵی ئاسمانی NRT
25/8/2014

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com