پەیامنێرەكەی داعش بناسە

0

Untitledپەیامنێرەكەی داعش بناسە
نوچە: هەولێر

ئەم وێنەیەی كە دەیبینن، وێنەی سوهەیب حامیدە، كە پەیامنێری تەلەفزیۆنی ویلایەتی نەینەوای داعشە.
سوهەیب حامید دانیشتووی قەزای شەنگالە و خاوەنی دوكانێكە، كە كاری چاككردنەوەی ئامێرەكانی مۆبایلی تێدا ئەنجام دەدات.
سوهەیب ئەو پەیامنێرەیە، كە چاوپێكەوتنی لەگەڵ كوردە ئێزیدییە بە زۆر مسوڵمانكراوەكاندا كرد، سوهەیب چەندین ساڵە كاری چاككردنەوەی مۆبایل دەكات لەو قەزایە، بەڵام دوای دەستبەسەردا گرتنی قەزاكە لە لایەن داعشەوە، پەیوەندی بەو رێكخراوەوە دەكات و ئێستایش وەك پەیامنێری تەلەفزیۆنەكەیان كار دەكات.
ئەم وێنەیە لە لایەن پەیجی ئەفسەرانی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاو كراوەتەوە، كە پەیجێكە گرنگی بە هەواڵ و چالاكی ئەفسەرانی كوردستان دەدات.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com