عیسمەت ئەرگوشی بۆ نوچە: هەموو شتێك لە ژێر كۆنترۆڵی هێزە ئەمنیەكاندایە

0

DSC_0707عیسمەت ئەرگوشی بۆ نوچە: هەموو شتێك لە ژێر كۆنترۆڵی هێزە  ئەمنیەكاندایە

 

نوچە: هەولێر
عیسمەت ئەرگوشی بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە رووی ئەمنییەوە تا ئێستا هەموو شتێك لە ژێر كۆنترۆڵی هێزە ئەمنییەكاندایە، وتیشی “ئەمەیش بەو مانایە نایەت كە چاوەڕانی رووداو نەكەین”.
عیسمەت ئەرگوشی بەڕێوەبەری ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ نوچە، دڵنیایی دایە خەڵكی هەرێمی كوردستان و وتی “لە رووی ئەمنییەوە تا ئێستا هەموو شتێك لە ژێر كۆنترۆڵی هێزە ئەمنییەكاندایە”، بەڵام ئەوەیشی وت كە ئەو كۆنترۆڵكردنە بە مانای ئەوە نایەت كە دەزگا ئەمنییەكان چاوەڕوانی رووداوی تر نەكەن.
ئەرگووشی دەربارەی هەوڵی دەزگا ئەمنییەكان بۆ دۆزینەوەی بكەرانی ئەو تەقینەوەیەی كە چەند رۆژی رابردوو لە شاری هەولێر روویدا و داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی راگەیاندووە، گوتی “ئێستا خەریكی لێكۆڵینەوەین بەڵام جارێك شتێكی وەها نیە كە باسی بكەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com