مێرکڵ: پڕچەککردنى کورد هەنگاوێکى گرنگە
نووچە نێت-ئاژانسەکان
ئەنجێلا مێرکڵ راوێژکارى ئەڵمانیا دەڵێت بڕیارى پڕچەککردنى پێشمەرگە بڕیارێکى گرنگە، هەرچەندە لەوانەیە مەترسیداریش بێت.
لەدواى جەنگى جیهانیى دووەمەوە ئەڵمانیا هەمیشە زۆر لەلاى سەخت بووە بەشدارى پرۆسە سەربازییەکانى دەرەوەى سنوورەکانى بکات، کەچى هەفتەى رابردوو ئاشکراى کرد کە هاریکارى سەربازى هێزى پێشمەرگە دەکات.
لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنى (ئەى ئاڕ دى)، مێرکڵ لەبارەى بڕیارى پڕچەککردنى پێشمەرگەوە گوتى “بێگومان ئەوە بڕیارێکى گرنگ بوو دواى بیرکردنەوەیەکى زۆر گەیشتینە ئەو ئەنجامە”.
حکومەتەکانى پێِووى ئەڵمانیا هەمیشە سووربوون لەسەرئەوەى چەک رەوانەى ناوچەکانى ململانێ نەکەن، کەچى لە شەڕى داعش لەگەڵ هەرێمى کوردستاندا ئەو بنەمایەیان تێپەڕاند و بڕیارى هاریکارى سەربازى پێشمەرگەى کوردستانى دا.