سەنگاوی: حەزرەتی موحەمەدیشمان دەستبكەوێت تەقەی لێدەكەین
نوچە: هەولێر
بە گوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی كوردیۆ، كە سەر بە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانە، مەحمود سەنگاوی وتویەتی، حەزرەتی موحەمەدیشیان دەستبكەوێت، تەقەی لێدەكەن.
ئەو لێدوانەی سەنگاوی لە وەڵامی پرسیارێكدا بووە، لەسەر گفتوگۆی نێوان پێشمەرگە و چەكدارانی داعش، كە لە چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیدا دەردەكەون، سەنگای لە بارەوە وتویەتی ” ئەو شتانە لە سنوری ئێمەوە نییە و قسە لەگەڵ داعشدا بكەین، ئێمە لە هەرجێگەیەكەوە داعشی لێبێت، حەزرەتی موحەمەدیشمان دەستكەوێت تەقەی لێكەین”.
وتویشیەتی” نە قسە لەگەڵ داعش دەكەین ونە قسەشمان لەگەڵ دەكەن”.