بەمەبەستی پاراستنی وڵات لەهێرشەکانی داعش، سەرکردە و پێشمەرگەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان گەشتنە شاری کەرکوک
نوچەنێت
بۆ بەشداری لەئەرکی پاراستنی کوردستان و هاوکاریی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبونەوەی داعش، کۆمەڵێک پێشمەرگە سەرکردەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان، گەشتنە کەرکوک.
بەپێی راگەیانراوێکدا لەو حزبەوە بۆ نوچەنێت نێردراوە”پاش ئەوەی كە كۆمەڵەی زەحمەتكێشان پێشتر لەراگەیەندنەكانیدا ئامادەیی خۆی بۆ هەرچەشنە پشتیوانییەك لەهێزی پێشمەرگەی كوردستان لەدژی چەكدارانی تیرۆریستی داعش دەربڕی بوو، پاش هاوئاهەنگی كردن لەگەڵ فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، ژمارەیەك پێشمەرگەو كادرو ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵە رەوانەی بەرەكانی شەڕ لەگەڵ داعش كران”.
هەر لەراگەیاندنەکانەدا هاتووە”پێشمەرگەكانی كۆمەڵە بەورەیەكی بەرزەوە لەلایەن سكرتێری گشتی كۆمەڵە، هاوڕێ عومەر ئیلخانیزادەو ئەندامانی كومیتەی ناوەندیو كادرو پێشمەرگەكانی دیكەی كۆمەڵە، بە سرودەوە رەوانەكران تا لە میحوەری كەركوك بەشداری شەڕ دژ بە چەكدارانی داعش دەكەن”. ئەوەش خراوەتەڕوو”پێشتریش و لەكاتی ئازادكردنی قەزای مەخمور، ژمارەیەك لە پێشمەرگەكانی كۆمەڵە، لەو میحوەرە بەشداری شەڕ لەگەڵ داعشیان كردبوون”.
…
