شەڕی راگەیاندنی یەکێتی و کۆمپانیای نالیا بەردەوامە
دانیشتوانی گوندی ئەڵمانی بەتوندی ناڕەزاییان دەبڕی … کەناڵی نالیا : یەکێتی تۆڵەدەکاتەوە
نوچە.نیت
شێوەیەک لەشەڕی راگەیاندن لەنێوان کۆمپانیای نالیاو یەکێتی ماوەیەکی زۆرە سەریهەڵداوەو تا ئیستاش بەردەوامی هەیە، ئەمرۆ کەناڵێکی یەکێتی پەخشی ناڕەزاییەکانی خەڵکی نیشتەجێی گوندی ئەلمانی 2 ی کرد، و ئەندام پەرلەمانێکی یەکێتیش چەند راستیەک لەسەر ئەو کۆمپانیا دەخاتەڕوو، سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نالیا ناڕەزاییەکان بەدروستکراوی یەکێتی و هەوڵی تۆڵەکردنەوەی ئەو حزبە دەزانێ لە کەناڵی نالیا.
دانیشتوانی گوندی ئەڵمانی 2 کە شوقە و ڤیلاکانیان لەلایەن کۆمپیانیای نالیاوە بۆ دروست کراوە . نارەزایی توندیان دەربری، بەرامبەربە خزمەتگوزارییەکانی ئەو کۆمپانیایە .
کەناڵی گەلی کوردستانی سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لەوبارەوە راپۆرتێکی بڵاو کردەوە، کە تێیدا د.عزەت سابیر ئەندامی پەرلەمانی کورسستان ، لەسەر لیستی یەکێتی ، رایگەیاند”200 هاوڵاتی نیشتەجێی ئەو پرۆژەیە خانوو ڤیلا کانیان کریوە ، هەموو پارەکەیان داوەو هیچ قەرزێکیان لەسەر نەماوە ، ئێستا داوا لە کۆمپانیاکەو تاپۆی سلیمانی ئەکەن خانوەکانیان لەسەر تاپۆ بکەن ، بەڵام پییان ئەڵێن خاوەنی کۆمپانیاکە، 40 ملیۆن دۆلار قەرزی لەسەر ئەو خانوانەی ئیوە وەرگرتوە بۆ دروست کردنی پرۆژەیەکی تر، بۆیە ناتوانین خانوەکانتان لەسەر تاپۆ بکەین”.
ئەو ئەندامەی پەڕلەمان وتیشی”لەوە خراپتربانقەکەش داوای ئەو 40 ملیۆن دۆلارە ئەکاتەوە ، ئەڵێت ئیشمان پێیەتی ، کۆمپانیاکەش نایداتەوە ، کار گەشتوەتە ئەوەی خانوەکانیان بخەنە مەزادەوە بفرۆشرێت”.
هەر لەو بارەوە سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نالیا ، بەنوچەنێتی راگەیاند” بەشێک لەو ناڕەزاییانە کەباس دەکرێ، دروستکراوی یەکێتی نیشتیمانیە، قسەکانی د. عیزەت ئەندامی پەڕلەمانیش تەواوکاری یەک هەوڵی یەکێتیە، کە ماوەیەکە بەهۆی راپۆرتێکی کەناڵی نالیاوە خۆیان بەخاوەنی کێشە دەزانن لەگەڵ نالیا، بێگومان توڕەبوون لەکەناڵی نالیاش کار دەکاتە سەر ئەوەی، دژایەتی پرۆژەکانی کۆمپانیای نالیاش بکرێ، بێ رەچاوکردنی ئەو خزمەتەی بە سلێمانی کردووە”. ئەو سەرچاوەیە وتیشی” نالیا بەو جۆرە هەوڵانە لەکەدار نابێ، چۆن هەوڵی سوتاندنی کەناڵەکە و تیرۆرکردنی بەڕێوەبەرەکەشی نەیوەستان ، ئەو جۆرە هەوڵەش نایوەستێنێ”.
راپۆرتەکەی کەناڵی گەلی کوردستان ببینە
…
[youtube id=”4KuzfnjmPNM” width=”813″ height=”516″]