1500 سەربازی ئێرانی بەشداری شەڕی جەلەولایان كردووە

0
فۆتۆ: ئەلجەزیرە-رۆیتەرز

فۆتۆ: ئەلجەزیرە-رۆیتەرز

1500 سەربازی ئێرانی بەشداری شەڕی جەلەولایان كردووە

نووچەنێت-ئەلجەزیرە

تەلەفزیۆنی ئەلجەزیرەی قەتەری زانیویەتی كە 1500 سەبارزی ئێرانی بۆ بەشداری لە شەڕەكەی جەلەولا سنووری نێودەوڵەتی عێراق-ئێرانیان بڕیوە.
ئەلجەزیرە دەڵێت سەرچاوەیەكی فەرمی كوردی كە نەیوەیستووە ناوی ئاشكرا بكرێت پێیوتون كە رۆژی هەینی 1500 سەربازی ئێرانی هاتوونەتە دەڤەری جەلەولا، بەڵام كە زانیویانە جارێ‌ هێرش بۆ نێو شارۆچكەی جەلەولا ئەنجام نادرێت، بەیانی ئەمڕۆ شەمە گەڕاونەتەوە ئێران.
جەزیرە دەڵێت ئێران پێشتر لەڕێگەی راوێژكاری سەربازی و ناردنی میلیشیاوە هاریكاری شەڕی دژە داعشی كردووە، بەڵام ئەمە یەكەمجارە سەربازی نیزامیی ئێران بەشداری شەڕی دژی داعش بكەن.
جەزیرە دەڵێت جگە لەمە تۆپخانەكانی ئێرانیش هاریكاری پێشمەرگەیان كردووە لە شەڕی جەلەولادا.
بەڵام حكومەتی ئێران رەتیكردۆتەوە بەشداری شەڕی دژی داعشی كردبێت و سەربازی ناردبێتە عێراق

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com