خۆشبەختانە تەقینەوەکەی هەولێر زیانی گیانی بەدواوە نەبوو
نوچەنێت
ئێوارەی ئەمرۆ تەقینەوەیەک لەناو شاری هەولیر روویدا بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی بەداوە نەبووە، تەنها چەند کەسێک برینداربوون و زیانی ماڵی بەر شوێنەکانی نزیک تەقینەوەکە کەوتووە.
كاتژێر 6:12 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای هەولێر کەرکوک و لەبەردەم پەیمانگای تەکنیکی هەولیر ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژکراو تەقییەوە.
بەپێی زانیارییەکان ئۆتۆبێلەکە هەوڵی خۆکوژی نەبووە و لەرێی ریمۆڤ کۆنترۆڵەوە تەقێنراوەتەوە. سەرچاوە ئەمنییەکانیش ئەوە دەخەنەڕوو کە لەو تەقینەوەدا تەنها زیانی مادی هەبووەو چوارکەسیش برینداربوون خۆشبەختانە زیانی گیانی بەدوای ئەو تەقینەوەدا نەهاتووە.