وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی: لێكدانەوەی هەڵە بۆ رونكردنەوەكەی دڵشاد گەرمیانی دەكرێت
نوچە: هەولێر
محەمەد حەكیم وتەبێژی فەرمی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، لێكدانەوەی هەڵە بۆ روونكردنەوەكەی دڵشاد گەرمیانی دەكرێت، وتیشی “ئەو وتانە هیچ كاریگەرییەكی بەسەر یەكڕیزی ناو كۆمەڵی ئیسلامییەوە نابێت”.
وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی لە لێدوانێكدا بۆ نوچە وتی “ئەو رونكردنەوەی كاك دڵشاد گەرمیانی رەئی تایبەتی خۆیەتی، بەڵام ئەو لێكدانەوەیەی كە بۆی دەكرێت هەڵەیە، خۆیشی ئینكاری ئەوە دەكات كە وەلائی بۆ داعش هەبێت، ئەوە خوێندنەوەیەكی خراپە كە بۆ نووسینەكەی دەكرێت، ئەو تەنها تێبینی لەسەر ئەو شەڕە هەیە”.
محەمەد حەكیم دەربارەی روونكردنەوەكەی دڵشاد گەرمیانی و درووستكردنی كاریگەری لەسەر یەكڕیزی ئەو حیزبە وتی “هیچ كاریگەرییەك درووست ناكات، چونكە كۆمەڵی ئیسلامی پابەندە بەو پەیامەی مامۆستا عەلی باپیرەوە كە دەربارەی رەوشی ئێستای كوردستان بڵاوی كردۆتەوە و هێرش كردنە سەر هەرێمی كوردستان بە تەعدا دەزانین و بەرپەرچدانەوەی ئەو تەعدایەش بە ئەركی كۆمەڵی ئیسلامی و هەموو خەڵكی كوردستان دەزانین”.
وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی: لێكدانەوەی هەڵە بۆ رونكردنەوەكەی دڵشاد گەرمیانی دەكرێت
0
Share.