دڵشاد گەرمیانی بۆ عەلی باپیر: دەترسم كۆمەڵی ئیسلامی ببێتە تەرەفێك لە شەڕی داعش

0

111111111111دڵشاد گەرمیانی بۆ عەلی باپیر: دەترسم كۆمەڵی ئیسلامی ببێتە تەرەفێك لە شەڕی داعش

 

نوچە: سلێمانی
دڵشاد گەرمیانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی، لە روونكردنەوەیەكدا وەڵامی پەیامێكی پێشووی عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی دەداتەوە و دەڵێت: دەترسم ئەم پەیامە كۆمەڵی ئیسلامی بكاتە تەرەفێك لەو شەڕە”.
دڵشاد گەرمیانی كە بە سەركردەیەكی توندڕەوی ناو كۆمەڵی ئیسلامی ناودێر دەكرێت، دەشڵێت “ئەو قەناعەتەم لا درووست نەبووە، كە هیچ جەماعەت و لایەنێكی ئەهلی سوننە جدی بن و بیانەوێت هێرش بكەنە سەر هەرێمی كوردستان”.

 

دەقی روونكردنەوەكەی دڵشاد گەرمیانی

ڕونکردنەوەیەک:لەسەر پەیامەکەی بەڕێز م عەلی باپیر
پاش بڵاو بونەوەی ئەو پەیامە(کەمەکتەبی سیاسی لەسەر بڵاوبونەوەی یەک دەنگ نەبوین) بەپێویستی دەزانم هەندێ تێبینی و سەرنجی خۆم بخەمەڕوو:
1- دەترسم ئەم پەیامە کۆمەڵی ئیسلامی بکاتە تەرەف لەم شەڕە،منیش بەش بەحاڵی خۆم:ئەم شەڕە لانی کەم بەفیتنەیەک دەزانم ئامادەنیم بەهیچ پاساوێکەوە لەسەر حسابی خەڵکێکی مەزڵومی ئەهلی سونە بچمە بەرەی ئەمریکاو ڕۆژئاواو ئەو وڵاتە ئەقلیمیەی پشتیوانی و پارێزگاری لەو ڕژێمە خوێن ڕێژە تائفیەی عێراق دەکات(کەدین و ژینی خەڵکی عێراقی تێک داوەو ئەم شەڕەش جارێکیتر دەسەڵاتە خوێناویەکەی حکومەتی عێراقی لەهەرەس دەپارێزێ)؟!
2- لەڕوی شەرعیەوە ناتوانم قەناعەت بەخۆم بکەم و خەڵکی هاندەم بۆ شەڕێک خۆمان خاوەنی بڕیاری سیاسی و سەربازی نەبین و نەشتوانین بەلایەنی بەرانبەر بڵێین موسڵمان نین وێڕای هەموو هەڵەو پەڵەو بێ شەرعی و کەم و کوڕیەکانیان،لەکاتێکیشدا ئێمە هێزی چەکداریمان نیەو لێشمان قبوڵ ناکەن هەمان بێ و بەوردیش نازانین شەڕەکە چۆن هەڵگیرساوەو؟هۆکارەکەی چیەو؟هەتا کەیەو؟کێ خاوەنی بڕیاری یەکلاکەرەوەیەتی و؟کێ دەتوانێ سبەینێ ڕایوەستێنێ؟
3- بەمافی خۆمی دەزانم بترسم لەگوناهی بەشداری کردن(بەوشەیەکیش)لەشەڕێکی دەولی و ئیقلیمی و مەزهەبی کەهەرلایەک بۆ بەرژەوەندی خۆی دەیکاو ڕۆژانە خوێنی خەڵکی مەدەنی سونی مەزهەبی بێ تاوانی بەبەرمیلی پڕ تی ئێن تی وەحشی گەرانەی تەیارە نادیارەکان دەڕژێ و ناشزانرێ کام لەم دەنگۆیانە ڕاستن تەیارەکان سوری یان ئێرانی یان عێراقین؟
4- ئەم شەڕە بەشەڕی کورد نازانم زەرەرەکەی دیارەو پێ ناچێ سودێکی ئەوتۆشی هەبێ،ئەو قەناعەتەشم لادورست نەبوە کەهیچ جەماعەت و لایەنێکی ئەهلی سونە جدی بن و بیانەوێ هێرش بکەنە سەر هەرێمی کوردستان،بەتایبەت پاش ئەوەی بەچاوی خۆم ڕۆژانە لەشارەکەی خۆم و سنوری گەرمیان میلیشیای چەکداری ئەملاولام دەبینی و لێرەو لەوێ لەهەوڵی دزەکردن و هەڵگیرسانی شەڕەکەو تێوەگلانی کورد بون،سەرکردایەتی کوردیش ئەم ڕاستیە زۆرچاک دەزانی و ئاگادارە چ هەوڵ و پیلان و فشارێک هەبوە بۆ تێوە گلانی کوردو قسەو هەڵوێستەکانی بارزانیش لەسەرەتادا ئاشکرا دیار بوو،هەڵس و کەوت و مامەڵەی چەکدارانی هەردولا لەسەنگەرەکانی پێشەوە و خەتی تەماس بەقسەی پێشمەرگەو دیکۆمێنتی ڕاگەیاندن کارەکان شاهێدی ئەو ڕاستیەن کە تەرەفی بەرانبەر نەیان دەویست شەڕی کورد بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com