دەوڵەتی یاسا: وەزارەتی دەرەوە نادەینەوە بە كورد
نوچەنێت-شەفەق نیوز
ئەمڕۆ هەینی 22ی ئاب ئەندامێكی باڵای دەوڵەتی یاسا رایگەیاندووە كە هاوپەیمانێـی شیعەكان سازش لەسەر هەردوو وەزارەتی دەرەوە و بەرگری ناكەن، كە پێشتر وەزارەتی دەرەوە بۆ كورد بووە و بەرگریش لە پشكی سوننەكان بووە.
محەممەد سەیهود ئەندامی لیستی دەوڵەتی یاسا بە شەفەق نیوزی ووتووە “هاوپەیمانی نیشتیمانی لە گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتدا سازش لەسەر هەردوو پۆستی وەزارەتی دەرەوە و بەرگری ناكات، بەتایبەت وەزارەتی دەرەوە بەهۆی ئەوەی ئەو وەزارەتە پێشووتر ئەدایەكی لاوازی هەبووە، هەروەها بەهۆی ئەو تەحەددا نێودەوڵەتییانەی رووبەڕووی عێراق بۆتەوە دۆخەكە وا دەخوازێت عێراق روویەكی عەرەبیی هەبێت”.
سەیهود وتویەتی ئەگەر سەرۆك ۆكمار و وەزیری دەرەوەش كوردی بن، ئەوە عێ{اق روویەكی كوردیی دەبێت بۆیە هاوپەیمانی نیشتیمانی سوورە لەسەر وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دەرەوە.
لە دو خولی پێشوی حكومەتی عێراقدا كورد وەزارەتی دەرەوە و سوننە وەزارەتی بەرگری و شیعەش وەزارەتی ناوخۆیان وەرگرتبوو
