کازم ساهیر: خودا تۆڵە لەستەمکاران و بازرگانانی جەنگ بسەنێت

0

kazmsahr-20-8-2014gکازم ساهیر: خودا تۆڵە لەستەمکاران و بازرگانانی جەنگ بسەنێت

نوچەنێت. ئاژانسەکان

هونەرمەندی عیراقی کازم ساهر رایگەیاند، له‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی‌ ده‌توانێت هه‌یبه‌تی‌ تیرۆر بشكێنێت، دوعای لەبازرگانانی جەنگ و ستەمکاران کرد، بۆ ئەوەی بەسەر عیراقیدا دەهێنن.

کازم ساهیر لە دیمانەیەکدا ووتی” نیگەرانم بەوەی لە عیراق روودەدات ،نابێت رێگە بە تیرۆر بدرێت سەربکەوێت”.

ساهیررایگەیاند: لە کارە هونەریەکانی بەردەوام دەبیت تا ئەو کاتەی دەتوانیت هەیبەتی تیرۆر بشکێنیت، وتیشی کارەکانی ئەو بۆ ئازاره‌كانی‌ عێراقه،‌ به‌هۆی‌ ئه‌و ره‌وشه‌ ناهه‌مواره‌ی‌ پێدا تێده‌په‌ڕێت.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، ئەلبومێکی نوێی ئامادەی بڵاوکردنەوەیە بەڵام بەهۆی دۆخی نالەباری عێراق، هەنگاوی بۆ خستنە بازاڕی ئەو ئەلبومە هەڵنەگرتووە.

کازم تەئکید لەوە دەکاتەوە، کە هه‌ڵه‌یه‌ رێگه‌ بده‌ن، تیرۆر سه‌ربكه‌وێت، و هه‌ڵه‌یه‌ رێگە بده‌ن داهێنان و كاری‌ هونه‌ری‌ رابوه‌ستێت. خه‌مباری‌ خۆشی‌ به‌رانبه‌ر به‌ رژانی‌ خوێنی‌ لاوان و هاوڵاتیانی‌ عێراق و وڵاتانی‌ تر به‌ده‌ستی‌ تیرۆریستان، ده‌ربڕی‌و و هیوای خواست”خودا تۆڵه‌ له‌ سته‌مكاران و بازرگانانی‌ جه‌نگ بستێنێت، به‌رانبه‌ر به‌و كاولكاریانه‌ی‌ به‌سه‌ر عێراق و به‌غدادا دێن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com