كوردیشیان تێدایە: ئەوانەی گۆڕی نەبی یونسیان تەقاندەوە دەستگیر كران

0

yonsكوردیشیان تێدایە:
ئەوانەی گۆڕی نەبی یونسیان تەقاندەوە دەستگیر كران

نووچەنێت-تۆڕی هەواڵی عێراقی

تۆڕی هەواڵیی عێراقی ئاشكرای كرد كە لە پرۆسەیەكی ئەمنیدا لە پارێزگای حللە چوار پیاو و 8 ژن دەستگیر كراوون، پیاوەكان تاوانبارن بە تەقاندنەوەی مەزاری یونس پێغەمبەر و ژنەكانیش بەناوی “جیهادی نیكاح” ەوە سێكسیان لەگەڵ ئەندامانی داعش ئەنجامداوە.
تۆڕی هەواڵی عێراقی دەڵێت ئەو چوار پیاوە دوانیان خەڵكی موسڵن و دوانیشیان خەڵكی كوردستانی عێراق و بەدیاری كراوی شاری هەڵەبجەن و تاوانبارن بە تەقاندنەوەی مەزاری یونس پێغەمبەر.
24ی مانگی رابردوو چەكدارانی داعش هەستان بە تەقاندنەوەی مزگەوت و مەزاری یونس پێغەمبەر لە رۆژهەڵاتی شاری موسڵ بە بەهانەی ئەوەی مەزارەكە دژیەكە لەگەڵ شەریعەتی ئیسلامی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com