14 چەكداری داعش خۆیان رادەستی پێشمەرگە دەكەن
نووچەنێت-شەفەق نیوز
ئەفسەریَكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری باشیك (بەعشیقە) رایگەیاندووە كە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14 چەكداری داعش خۆیان رادەست هێزەكانی پێشمەرگە كردووە.
ئەو 14 كەسە خەڵكی دەڤەری باشیكن و پێشتر پەیوەندییان بە ریزەكانی داعشەوە كردبوو.
چەكدارەكان ووتوویانە داعش لە پارێزگای موسڵ لەژێر فشارێكی زۆردایە، بەجۆرێك بەهۆی هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكاوە زۆربەی سەركردەكانی داعش لە بەرەكانی جەنگ هەڵاتوون و لەنێو چەكدارەكانیشیاندا دەنگۆ بڵاوبۆتەوە كە پێشمەرگە بەنیازی هێرشێكی بەرفراوانە، بۆیە ترس و شپرزەییەكی زۆریان پێوە دیارە.