گاردیان: باشترین بژاردە بۆ ئۆباما پڕچەككردنی پێشمەرگەیە
نووچەنێت-ئاژانسەكان
شرۆڤەوانی رۆژنامەی گاردیانی بریتانی سپێنسەر ئاكەرمان لە راپۆرتێكی شیكاریدا باس لە بژاردەكانی بەردەم ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكات بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش، بەتایبەت دوای سەربڕینی جێمس فۆلەی.
لە شرۆڤەكەدا هاتوە ئێستا باس لە درووستكردنی هاوپەیمانێتییەكی نێودەوڵەتی دەكرێت بۆ كۆتكردنی داعش، هەروەها دانانی رێوشوێن بۆ گەمارۆدانی و لەنێزبردنی ئەو دەستكەوتانەی لەناو عێراق و سوریادا وەچنگی خستوون.
ئاكەرمان پێیوانییە ئێستا ئەمریكا بیر لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی فراوان بكاتەوە بۆ لەناوبردنی داعش، هێرشە ئاسمانییەكانیش بە تەنها ناتوانن داعش لەناو ببەن.
بۆیە بە بۆچوونی ئاكەرمان هیوایەكی بەردەم ئیدارەی ئۆباما بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش هێزە ئەمنییە كوردییەكانن، هەروەها دەبێت كار بكرێت لەسەر درووستكردنی درز لەنێوان خەڵكی عەرەبی سوننە و داعشدا.
مەسەلەی پڕچەككردنی پێشمەرگە بووەتە بابەتی گەرمی میدیا جیهانییەكان و پشتیوانییەكی كەموێنەی لێدەكرێت
