جۆن مەكین: دەبێت ئەمریكا كورد پڕچەك بكات و چۆك بە داعش دابدات

0

john-mccainجۆن مەكین: دەبێت ئەمریكا كورد پڕچەك بكات و چۆك بە داعش دابدات

نووچەنێت-رۆیتەرز

سیناتۆری ئەمریكی جۆن مەكین چوارشەممە 20 ی ئاب داوای لە ئیدارەی ئۆباما كرد هێرشەكان بۆسەر داعش زۆر چڕ بكاتەوە و لە سوریاشدا لێیان بدات.
جۆن مەكین هەروەها دەڵێت: نابێت تەنها بە وەستاندنی داعش واز بهێنین، بەڵكو دەبێت بیانبەزێنین.
سیناتۆری ویلایەتی ئەریزۆنا لەسەر لیستی كۆمارییەكان هەروەها داوای لە حكومەتی وڵاتەكەی كردووە كوردی عێراق پڕچەك بكات.
مەكین وتووشیەتی سەربڕینی رۆژنامەنووسە ئەمریكییەكە دەبێت ببێتە خاڵی وەرچەرخان لە چۆنێتی مامەڵەكردنی ویلایەتە یەكگرتووەكان لەگەڵ داعشدا، مەككین دەڵێت هەر وەستاندنی داعش بەس نییە، بەڵكو دەبێت پلانی بەزاندنیان دابنرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com