نیویۆرك تایمز چۆن بەراووردی مالیكی و عەبادی دەكات؟

0

malki-and-abadi.jpg666نیویۆرك تایمز چۆن بەراووردی مالیكی و عەبادی دەكات؟

نووچەنێت-نیویۆرك تایمز

رۆژنامەی بەناوبانگی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی بەراووردێكی لەنێوان نووری مالیكی و حەیدەر عەبادی كردووە و پێیوایە عەبادی زیاتر سیفەتی دەوڵەتمەداریی تێدایە.
نیویۆرك تایمز دەڵێ‌ نووری ئەلمالیكی پیاوێكی گوندییە و ماوەیەكی زۆری تەمەنی لە لادێدا بەسەر بردووە، بە پێچەوانەی عەبادییەوە كە لە بنەماڵەیەكی دەوڵەمەندی گەڕەكی كەڕڕادەی بەغدا ژیاوە و باوكی پزیشك بووە.
هەروەها دەڵێت ئەو ماوەیەی لە دەرەوە بوون، مالیكی لە سووریا و ئێران ژیاوە، بەپێچەوانەی عەبادییەوە كە چەند دەیەیەكی تەمەنی لە بریتانیا و لە شارێكی وەك لەندەن بەسەربردووە.
لە بەراووردەكەدا ئەوەش هاتووە، كە مالیكی تەنیا بە زمانی دایك دەزانێ‌ قسە بكات و زمانی دیكە نازانێت، كەچی عەبادی بە ئینگلیزییەكی باش قسە دەكات.
نووری مالیكی كەسێكی دەمارگیری شیعەیە، بەڵام عەبادی بەو شێوەیە نییە و ئەقَڵییەتێكی كراوەتری هەیە.
هەروەها ئەو كەسانەی دەیناسن، دەڵێن عەبادی لەچاو مالیكیدا هەڵسوكەوتی كەمتر دوژمنكارانەیە بەتایبەت بەتایبەت رۆژاوا.
وەك نیویۆرك تایمز دەڵێ‌ سەرەتا ئێران دژایەتی خۆی دەربڕیبوو بۆ كاندیدكردنی عەبادی، چونكە ئێران وای دەبینی عەبادی وەك شیعەكانی دیكە گوێڕایەڵی ئێران نییە و مەیلێكی زیاتری بۆ رۆژئاواییەكان هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com