دوای سەربڕینی رۆژنامەنووسەكە، ئەمریكا هێرشەكانی بۆسەر داعش توندتر كرد

0

USAدوای سەربڕینی رۆژنامەنووسەكە، ئەمریكا هێرشەكانی بۆسەر داعش توندتر كرد

نووچەنێت-ئاژانسەكان

دوای ئەوەی چەكدارەكانی داعش رۆژنامەنووسێكی ئەمریكییان سەربڕی و رۆژنامەنووسێكی تریشیان پیشاندا و ووتیان ژیانی ئەوەی دووەم بەندە بە كاردانەوەی ئەمریكاوە، ئەو ووڵاتە هێرشەكانی بۆسەر داعش توندتر كردەوە.
پەنتاگۆن رایگەیاندووە كە لە 24 كاتژمێری رابردوودا فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا 14 هێرشیان بۆسەر مۆڵگەكای داعش ئەنجامداوە و دەنگۆی ئەوە هەڵمەتەكان فراوانتر كرابن و پارێزگای ئەنباری سوننەنشینیشیان گرتبێتەوە.
چاودێران بە پەرۆشەوە چاودێری كاردانەوەی ئەمریكایان دەكرد، چونكە داعش جگە لە سەربڕینی رۆژنامەنووسێكی ئەمریكی، رۆژنامەنوسێكی دیكەی پیشاندا و ووتی ژیانی ئەمەی دووەمیان بەندە بە هەڵسوكەوتی ئەمریكاوە. لە بەرامبەر ئەمەدا باراك ئۆباما رایگەیاند كە شەڕی داعش ئەمریكا دەشتی پێكردووە و هێرشەكانی ئەمریكا لەدژی داعش فراوانتر دەبن و بەپێی راگەیەنراوەكەی پێنتاگۆن لە 24 كاتژمێری رابردوودا فڕۆكە جەنگییەكانیان 14 جار لە مۆڵگەكانی داعشیان داوە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com