سەرجەم چەکدارە هێرشبەرەکانی داعش لەو هێرشەدا دەکوژرێن
فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هەوڵێکی هێرشکردنە سەر چیای شەنگال لەلایەن داعشەوە تێک دەشکێنن و هەموو چەکدارانی داعش دەکوژن
بەپێی ئەو گرفتە ڤیدیۆیەی هێزەکانی ئەمریکا بڵاویانکردۆتەوە، هێزێکی زۆری داعش کە بەپێی ئاژانسەکان سەدان چەکداربوون، بەرەو چیای شەنگال سەردەکەون تا دەستیان بگاتە ئاوارە ئێزیدییەکان، بەڵام لەلایەن فرۆکەکانی ئەمریکاوە بەتوندی وەڵامی هێرشەکەیان دەدرێتەوەو سەرجەم چەکدارەکان لەناو دەبرێن.
وەک لە گرتە ڤیدییەکەدا دەردەکەوێت، چەکدارانی داعش بۆ گواستنەوەی تەقەمەنی پێویست بۆ ئەو هێرشە، ئەسپ و گوێدرێژ بەکار دەهێنن.
[youtube id=”6MUU-EZw7zM” width=”813″ height=”516″]