زانایانی ئاینی ئیسلامی لەدهۆک: بڕی 285 ملیۆن دینار هاوکاری بۆ ئاوارەکانی شەنگال کۆ دەکاتەوە
نوچەنێت
زانایانی ئاینی ئیسلامی لەدهۆک، بڕی 285 ملیۆن دینار بۆ ئاوارەکانی شەنگال کۆ دەکاتەوە، بەرپرسی لقی زانایانی دهۆک رایدەگەیەنێت، هەوڵ دەدەن ئەو شتانە دابین بکەن کە پیویستن بۆ ئاوارەکان و لەرێی دەرەوە فەراهەم ناکرێن.
مه‌لا ئه‌نه‌س محه‌مه‌د شه‌ریف، به‌رپرسی لقی دهۆكی زانایان له لێدوانێكدا بە سایتی زانایانی راگەیاند”دوای رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هاته سه‌ر كوردستان، ئێمه له یه‌كێتی زانایان له یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌وه هه‌موو هه‌ماهه‌نگی‌و هاوكاریمان به شێوه‌ی كرده‌یی ده‌ستپێكرد، هه‌ر له زنجیره‌ی ئه‌م هاوكارییانه رۆژی هه‌ینی رابردوو له سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك وه‌ك لقه‌كانی ئه‌م پارێزگایه هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی دهۆك كرد‌و، ئه‌نجام زیاتر له (285) ملیۆن دینار كۆكرایه‌وه، كه خێرخوازان به باشی به پیر بانگه‌وازه‌كه‌وه هاتن.
چۆنیەتی دابەشکردنی ئەو هاوکارییەشی خستەڕوو و گوتی”به پێی پێویستی قه‌زا‌و ناحیه‌كان دابه‌شی ده‌كه‌ین، هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و شتانه دابین بكه‌ین كه پێویستن‌و له رێگه‌كانی دیكه‌وه فه‌راهه‌م ناكرێن، وه‌ك پێداویستی منداڵان‌و ئافره‌تان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له هه‌ر سنوورێك لیژنه‌یه‌ك پێك ده‌هێندرێت له یه‌كێتی زانایان‌و ئه‌وقاف‌و یه‌كه‌ی ئیداری ده‌ڤه‌ره‌كه، به پێی پێویست به‌سه‌ر ئاواره‌كان دابه‌شی ده‌كه‌ین، به‌و هیوایه‌ی بتوانین هه‌ندێك له ئازار‌و نه‌هامه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئاواره بوو كه‌م بكه‌ینه‌وه”.