حکومەتی ئەڵمانیا: هاوکاری سەربازی کورد دەکەین، هێزی پێشمەرگە بەهێز دەکەین

0

almanحکومەتی ئەڵمانیا: لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان قسەمان لەسەر ئەوە کردووە هێزی پێشمەرگە بەهێز بکەین

نوچەنێت

هەردوو وەزیری بەرگری و دەرەوەی ئەڵمانیا، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا، رایانگەیاند، حکومەتەکەیان ئامادەیە هاوکاری سەربازی کورد بکات، وەزیری دەرەوە رایگەیاند، هاوکاری سەربازی کورد دەکەین بۆ ئەوەی بتوانن بەرگری لەخۆیان بکەن، وەزیری بەرگریش وتی “پێویستە بەچەند جۆرە چەکێک هاوکاری سەربازیی کور بکەین”.

لەکۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا والتر شتایمایەر وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، رایگەیاند، لەکۆبونەوەی ئەمرۆی حکومەتی ئەڵمانیا بڕیاردرا، وڵاتەکەی بەهەمانشێوەی بەریتانیاو فەڕەنسا هاوکاری سەربازیی کورد بکات، تاکو بتوانن بەرگری لەخۆیان بکەن. وتیشی بۆ ئەو مەبەستە “ئامادەین بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانەكانی خۆمان لە ئەوروپا، پێكەوە ئەو هاوكارییانە بگوازینەوە، بۆ ئەوەی كورد بكەوێتە سەر رێگای خۆی”.

وەزیری دەروەی ئەڵمانیا ئەوەشی ئاشکراکرد” لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لەسەر ئاستی نێودەڵەتی، قسەمان لەسەر ئەوە کردووە، هێزی پێشمەرگە بەهێز بکەین، تا بگاتە ئاستێک خۆی بەرگری لەخۆی بکات”.

هەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا، ئورسولا فۆن لایەن، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، رایگەیاند، ” کاردەکەین بۆ ئەوەی داعش بوەستێنرێت و ئەو پرۆسەیەشمان ناو ناوە پرۆسەی رێگریکردن لەداعش”.

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا وتیشی”پێویستە بەچەند جۆرە چەکێک هاوکاری سەربازیی کور بکەین، و ئامادەین چەک و هاوکاری بۆ کورد بگوازینەوە”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com