وەزارەتی دارایی: ئەو دوو كەسەی دامانمەزراندوون، ئەزموونی بەڕێوەبردنیان هەیە لە كەرتی تایبەتدا
نوچە: هەولێر
لە روونكردنەوەیەكدا وەزارەتی دارایی، لەسەر دامەزراندنی دوو كارمەندەكە هاتە دەنگ و رایگەیاند، ئەو دوو كەسە بۆ نووسینگەی وەزیر دامەرزاون، هەروەها دەشڵێن، ئەو دوو كەسە ئەزموونی بەڕێوەبردنیان هەیە، لە كەرتی تایبەتدا.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه..
سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی دامه‌زراندنی دوو فه‌رمانبه‌ر له دیوانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری, له پێگه و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان, به پێویستمان زانی ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه بۆ ڕای گشتی و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان بخه‌ینه‌ڕوو
وه‌زاره‌تمان به نووسراوی فه‌رمی ژماره (5426) له ڕێكه‌وتی 20/7/2014 داوای له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه, به مه‌به‌ستی ڕه‌زامه‌ندی به دامه‌زراندنی دوو فه‌رمانبه‌ر به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ نوسینگه‌ی تایبه‌تی وه‌زیری دارایی, ئه‌مه‌ش له‌به‌ر نه‌بوونی فه‌رمانبه‌ر له نووسینگه بۆ ڕایكردنی ئیش و كاری فه‌رمی هاوڵاتیان و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانمان
وه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به فه‌رمانیان ژماره (4503) له ڕێكه‌وتی7/22/ 2014 ڕه‌زامه‌ندیان داوه به دامه‌زراندنیان, له‌به‌ر تایبه‌تمه‌ندی ئیش و كاره‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی كه وه‌زاره‌تێكی سیادیه ئه‌م دوو ناونیشانه‌یان پێدراوه, وه ئه‌م دوو به‌ڕێزه ئه‌زموونی به‌ڕێوه‌بردنیان هه‌بووه له كه‌رتی تایبه‌ت, وه ڕه‌چاوی ئه‌وه‌كراوه كه‌له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێریشوه هاتوون
وه هه‌ر فه‌رمان و بڕیارێكیش له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ربچێت ئێمه پابه‌ندین به جێبه‌جێكردنیان