پەرلەمانی كوردستان نەعل بۆ ژنە ئاوارەكانی شەنگال دەكڕێت

0

parlamannew1پەرلەمانی كوردستان نەعل بۆ ژنە ئاوارەكانی شەنگال دەكڕێت

نوچە: هەولێر
بە گوێرەی زانیارییەكانی نوچە، پەرلەمانی كوردستان بڕی (100) ملیۆن دینار بۆ ئاوارەكانی شەنگال خەرج دەكات، پەرلەمانتارێكیش دەڵێت “نەعلمان بۆ ژنە ئاوارەكان و خۆراك و شیرمان بۆ مناڵەكان كڕیوە”.

ئێڤار ئیبراهیم ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، كە لە هەمانكاتدا سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوونی توندوتیژی دژ بە ژنانە لە پەرلەمان، رایگەیاند، لە ماوەكانی رابردوو سەردانی ئاوارەكانی شەنگالیان كردووە، لە كەمپەكانی باعەدرێ و شاریا و خانكێ كە دەكەونە سنووری پارێزگای دهۆكەوە، ئەو سەردانەیش بۆ ئەوە بووە، تا ئاگاداری رەوشی ژیانی ئەو ئاوارانە بن.
ئێڤار بە نوچەی راگەیاند “بارودۆخی ئاوارەكان لە رووی تەندرووستییەوە باش نەبوو، لە رووی دەروونیشییەوە دۆخیان باش نەبوو، هەروەها چەند ژنێكی دوو گیانیش كۆچی دواییان كردبوو”، وتیشی “ئێمە وەك لیژنەی داكۆكی كردن لە مافی ژنان، داوامان لەلایەنی پەیوەنددار كرد كە لە رووی تەندرووستییەوە بایەخ بە ئاوارەكان بدرێت و دكتۆرێكی تایبەتی خۆ بەخش، لە ناو ئاوارەكاندا بمێنێتەوە”.
بە گوێرەی زانیارییەكانی نوچە، لەو سەردانەیاندا، ئەو پەرلەمانتارانە بڕی (100) ملیۆن دیناریان لەسەر بودجەی پەرلەمان و لەسەر بڕیاری سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، بۆ ئاوارەكان خەرج كردووە، بەڵام ئێڤار ئیبراهیم زانیاری لەسەر بڕی پارەی خەرج كراو نەدا، تەنها ئەوەندەی وت “ئێمە بڕێك پارەمان بۆ ئاوارەكان خەرج كرد، بۆ كڕێنی نەعل بۆ ئەو ژنانەی كە نەعلیان لە پێدا نەبوو، هەروەها بۆ كڕینی پێداویستییەكانی منداڵان و خواردن و شیری و دایبی بۆیان”.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی “تەنسیقمان كردووە لە رێی مانگی سوری توركییە كە هاوكاری مرۆیی پێشكەش بە ئاوارەكان بكرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com