كورد داوای دوو پۆستی تر لە عێراق دەكات
نوچە: تایبەت
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەردەستی (نوچە)دان، كورد بۆ بەشداری كردنی لە حكومەتی نوێی عێراق، بە نیازە جگە لە ئیستیحقاقەكانی خۆی، داوای دوو پۆستی تریش بكات.
زانیارییەكانی نوچە دەری دەخەن، كە كورد بە نیازە داوای هەردوو پۆستی وەزارەتی نەوت و وەزارەتی دارایش بكات، ئەمە لە كاتێكدایە، كە حەیدەر عەبادی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق، بە نیازە پۆستی وەزیری دەرەوە لە كورد بسێنێتەوە و بیداتە یەكێك لە كاندیدە عەرەبەكانی شیعە.
نوچە بۆ دڵنیابوون لە درووستی زانیارییەكان، پەیوەندی بە هەر یەكە لە خەسرەو گۆران سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و فریاد رەواندزی ئەندامی یەكێتی لە شاندی دانووستانكاری كوردەوە كرد، بەڵام هیچ وەڵامێكی دەست نەكەوت.
كورد داوای دوو پۆستی تر لە عێراق دەكات
0
Share.