یەكێتی: ئەگەر داواكارییەكانمان گرنتی نەكران، دەبێت بڕیار بە ئاراستەیەكی تردا بدەین

0

puk_logoیەكێتی: ئەگەر داواكارییەكانمان گرنتی نەكران، دەبێت بڕیار بە ئاراستەیەكی تردا بدەین

 

نوچە: سلێمانی

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاند، ئەگەر داواكارییەكانی كورد بۆ بەشداری كردن لە حكومەتی داهاتووی عێراق گرەنتی نەكران، دەبێت بڕیار بە ئاراستەیەكی تردا بدەین، هەروەها وتیشی “بەهۆی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، دانوستانەكان ئاسان نابن”.
فریاد رەواندزی كە هاوكات ئەندامی یەكێتییە لە شاندی دانووستانكاری كورد، وتیشی “ئەگەرچی تائێستا داواكارییەكانمان پێشكەشی بەغدا نەكردووە، بەڵام بێگومان كۆمەڵێك كێشەی چارەسەرنەكراو لەنێوان ھەردوولادا ھەیە، كە ھەمان داواكارییەكانی كورد دەبێت بۆ بەشداریكردنی لە حكومەتی نوێ”.
رەواندی وتیشی “ئەگەر ھاتو گرەنتی جێبەجێكردنی ئەو داواكاریانەیان پێداین، ئەوا بەشداریكردن لە حكومەتدا ئاسان دەبێت، بەڵام ئەگەر زانیمان ئەو داواكاریانە جێبەجێ ناكەن ئەوا دەبێت كورد بڕیار بە ئاراستەیەكی تردا بدات”.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com