سوید و ده‌زگاكانى یه‌كیەتیى ئه‌ورووپا سوپاسى كوردستان ده‌كه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى كه به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێر، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى)، پێشوازى له وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوێد (كارل بیلد) و شاندێكى باڵاى یاوه‌رى كرد كه له كۆمه‌ڵێك به‌رپرسانى ده‌زگاكانى یه‌كیەتیى ئه‌ورووپا و هه‌ردوو باڵیۆزى یه‌كیەتیى ئه‌ورووپا و سوێد له عێراق و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران پێك هاتبوو.
له سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوێد خۆشحاڵیى به سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌ربڕى و باسى له هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى و یه‌كیەتیى ئه‌ورووپا كرد بۆ پشتگیرى و هاوكاریكردنى هه‌رێمى كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆریستانى داعشدا. هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه به‌م سه‌ردانه‌یان ویستوویانه هه‌م بارودۆخه‌كه له نزیكه‌وه ببینن، هه‌م ئه‌وه نیشان بده‌ن و ئه‌و په‌یامه به هه‌موو لایه‌ك بگه‌یه‌نن كه له‌م بارودۆخه‌دا پشتیوانى هه‌رێمى كوردستانن.
سه‌رۆكوه‌زیرانیش وێڕاى به‌خێرهێنان و خۆشحاڵى به‌م سه‌ردانه‌یان، ڕوونى كرده‌وه هاتنیان بۆ هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى دروست بۆ گه‌لى كوردستان ده‌نێرێت به‌وه‌ى كه له ڕۆژگارێكى ئاوادا، ته‌نیا نییه. ئینجا پوخته‌یه‌كى له پێشڕه‌وییه‌كانى پێشمه‌رگه پێشكه‌ش كرد و دووپاتى كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان سووره له‌سه‌ر به‌رپه‌چدانه‌وه‌ى تیرۆریستان و شكستپێهێنانیان. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه هه‌رێمى كوردستان پێویستى به چه‌ك و تفاقى پێشكه‌وتووى سه‌ربازى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت باشتر ڕووبه‌ڕووى تیرۆر ببێته‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیران هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ڕه‌وشى مرۆییى په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان زۆر قورسه و ئه‌وه‌ى ده‌گوره‌زێ كاره‌ساتێكى مرۆیییه، بۆیه هه‌رێمى كوردستان چاوى له كۆمه‌ك و هاوكاریى نێوده‌وڵه‌تییه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت وه‌ك پێویست به‌هاناى په‌نابه‌ران و ئاواراه‌كانه‌وه بچێت. پابه‌ندیى حكوومه‌تیشى بۆ پاراستن و هاوكاریكردنى هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانى ناوچه‌كه دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه كۆمیسارى مرۆییى یه‌كیەتیى ئه‌ورووپا، تیشكى خسته ڕه‌وشى په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان و سوپاس و پێزانینى كۆمسیۆنه‌كه‌یانى پێشكه‌ش به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد كه وێڕاى بارقورسى و بڕینى بودجه‌ى كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه، كۆمه‌ك و هاوكارى پێشكه‌ش به هه‌مووان كردووه، به‌مه‌ش هه‌رێمى كوردستان سه‌لماندوویه‌تى كه شایانى پشتیوانیى نێوده‌وڵه‌تییه.
له كۆتاییدا هه‌ردوولا هیوایان خواست كه پرۆسه‌ى سیاسى له عێراق بكه‌وێته سه‌ر ڕاسته‌ڕێى خۆى و پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ ببێته ده‌سپێكى قۆناخێكى تازه‌ى سیاسى له عێراق كه گشتگیر و به به‌شداریى هه‌موو پێكهاته‌كانى عیراق بێت و ببێته مایه‌ى گۆڕانكاریى ڕاسته‌قینه له شێواز و سیسته‌مى ده‌سه‌ڵاتداریى عیراقدا.
KDP.INFO