وەزارەتی بەرگری ئەمریکا: داعش ئۆتۆمبێلی دژە بۆمب بەکار دەهێنن

0

carوەزارەتی بەرگری ئەمریکا: داعش ئۆتۆمبێلی دژە بۆمب بەکار دەهێنن

نوچەنێت

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند داعش جۆرێک ئۆتۆمبێلی درعی پێیە، کە بۆمبی چێنیراویش توانای تێکشکاندنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی نییە، بەڵام لەرێی هێرشی فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی ئەمریکاوە چەند ئۆتۆمبێلێکیان تێكشکێنراون.

دوای شكستی هێزەکانی مالیکی لەموسڵ، زۆرێک لەو چەکە پێشکەوتووە ئەمریکیانەی کە بەدەست هێزە عێراقییەکانەوە بوون، کەوتنە دەست چەکدارانی داعش، یەکێک لەدەستکەوتەکانی داعش لەموسڵ، جۆرێک لە ئۆتۆمبێلی درعە، کە بەرگەی بۆمبە چێنراوەکان دەگرێت و چەکدارانی داعش بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی پێشمەرگە بەکاری دەهێنێت.

راپۆرتێکی وەزرەتی بەرگری ئەمریکا “پنتاگۆن” بڵاوی کردەوە، ئەو ئۆتۆمبێلە درعانەی کە بەدەست چەکدارانی داعشە،  بەجۆرێك دروستکراون، کە بەرگەی بۆمبی چێنراو بگرێت، بۆیە  فڕۆكەكانی ئەمریكا هەوڵ دەدات ئەو ئۆتۆمبێلانە بکاتە ئامانج.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com