نێچیرڤان بارزانی : كوردستان چاوى له هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌ورووپا‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌ره‌نگارى تیرۆرستان ببێته‌وه
نوچەنێت
نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان، لەپێشوازی نێردەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی پۆڵۆنیا رایگەیاند، كوردستان چاوى له هاوكارى و یارمه‌تیى نێوده‌وڵه‌تى به‌گشتى و ئه‌ورووپا به‌تایبه‌تى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌ره‌نگارى تیرۆرستان ببێته‌وه.
بەپێی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی حکومەتی کوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ى ئابى 2014، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له باڵیۆز “ستانیسلاو سمۆلن” نێرده‌ى تایبه‌تى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى پۆلۆنیا كرد، كه له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌یه‌كى بارهه‌ڵگرى وڵاته‌كه‌ى كۆمه‌ك و یارمه‌تیى مرۆیى بۆ ئاواره‌كان، گه‌یانده فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی حکومەتی کوردستان بڵاویکردەوە، له دیدارێكدا نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى پێشكه‌ش به پۆلۆنیا كردووە، بۆ گه‌یاندنى ئه‌م كۆمه‌ك و هاوكارییانه.
هەر لەدیدارەکەدا باس له دوا پێشهاته ئه‌منى و سه‌ربازییه‌كانى ناوچه‌كه و به‌ره‌كانى جه‌نگ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى تیرۆرستیى داعش كراوە، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیى پشتگیریى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌م شه‌ڕه‌دا له‌دژى تیرۆرستانى داعش كرده‌وتەوە.
نێچیرڤان بارزانی تەئکیدی لەوە کردۆتەوە، كه هه‌رێمى كوردستان چاوى له هاوكارى و یارمه‌تیى نێوده‌وڵه‌تى به‌گشتى و ئه‌ورووپا به‌تایبه‌تى هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌ره‌نگارى تیرۆرستان ببێته‌وه و پێداویستیى سه‌دان هه‌زار له‌و په‌نابه‌ر و ئاوارانه‌ش دابین بكات، كه ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه. و داواى كرد كه هه‌مووان پشتگیریى سه‌ربازى و مرۆیى له هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت له‌و شه‌ڕه‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت، كه ئێستا له جیاتى هه‌موو جیهان، له‌دژى تیرۆرستانى داعش ده‌یكات.
لەبەرانبەردا نێرده‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى پۆلۆنیا وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و خۆشحاڵییان به سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه، تیشكى خسته سه‌ر دوایین كۆبونه‌وه‌ى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا، كه تیایدا پشتگیریى سه‌ربازى و مرۆییان بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، ڕایگه‌یاند، كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پۆلۆنیا ڕۆڵێكى دیارى بۆ پشتگیریى هه‌رێمى كوردستان گێڕاوه. هەروەها دووپاتى كرده‌وه، كه وڵاته‌كه‌ى خوازیارى ئه‌وه‌یه كۆمپانیا و كارساز و خاوه‌نكارانى خۆى بنێرێته هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نێت، كه هه‌رێمى كوردستان بۆ كار و ئه‌نجامدانى پرۆژه، شوێنێكى ئارامه و ده‌توانن كار و چالاكیى بازرگانى و ئابوورى تیادا ئه‌نجام بده‌ن.