کەناڵی هەرەشەی لەسەرە، ئەو راپۆرتە ببینە بەهۆیەوەیە هەڕەشە لەو کەناڵە دەکرێت
نوچەنێت
بەهۆی بڵاوکردنەوەی راپۆرتێک لە کەناڵی NRT ئەگەری هێرشکردنە سەرئەو کەناڵە هەیە، ئەویش دوای ئەوەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئامادەکردنی راپۆرتەکەی بەکاری بەرهەم ساڵح لەقەڵەمدا.
لەسلێمانی کەناڵی NRT لەژێر هەرەشەدایە و دەیان رۆژنامەنوس و پەڕلەمانتار قەڵغانێکی مرۆییان بۆ پاراستنی کەناڵەکە دروستکردووە، ئەویش دوای ئەوەی کەناڵی NRTراپۆرتێکی لەسەر تاڵەبانی بڵاو کردەوەو چواندی بە ماو تسی تۆنگ ی سەرۆکی حزبی شیوعی چین و سەرۆکی وڵاتی چین، کە دوای ئەوەی ماو تسی تۆنگ توشی نەخۆشی بووە، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە، رێگە نەدراوە کەس ماو تسی تۆنگ ببینێ و بەناوی ئەوەوە بڕیاری دەدا، تا ئەنجام ئاشکرا دەبێت کە ماو ئاگای لەهیچ لەو بڕیارانە نەبووە، بۆیە بەو هۆیەو بەهۆی چەند تۆمەتێکی ترەوە، هاوسەرەکەی دەستگیر کرا و لەدۆخێکی تەمومژاویدا گیانی لەدەستدا.
راپۆرتەکەی کەناڵی ئێن ئارتی، لێکچون لەنێوان هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی هاوسەری تاڵەبانی و چی کان کینگ ی هاوسەری ماو کردووە، چونکە بەقسەی کەناڵەکە، تاڵەبانی توانای قسەکردنی نییەو هاوسەرەکەی بەناوی ئەوەوە بڕیار دەدات.
دوێنێش نوسینگەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو ناڕاستەوخۆی ئامادەکردنی راپۆرتەکەی بە کاری بەرهەم ساڵح لەقەڵەم قەدا، و دەڵێت” نوسینگەی ھێرۆ ئیبراھیم وێڕای رەتکردنەوەی سەرلەبەری ئەو راپۆرتە، وایدەبینن ناوەڕۆکی بابەتەکە لەژێر فشاری باری شکستی دەروونی و مایەپوچی نوسەرەکەی بڵاوکراوەتەوە”
لەخوارەوە رونکردنەوەکەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و راپۆرتەکەی کەناڵی ئێن ئارتی ببینە
راپۆرتەکەی ئێن ئارتی
رونکردنەوەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
