لەسەر داوای سەرۆکایەتی کوردستان ئەمشەو لایەنە سیاسییەکان کۆدەبنەوە

0

KRPلەسەر داوای سەرۆکایەتی کوردستان ئەمشەو لایەنە سیاسییەکان کۆدەبنەوە

نوچەنێت

لەسەر داوای سەرۆکایەتی کوردستان، بۆ قسەکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی عێراق و ئامادەیی کوردستان بۆ ئەو مەبەستە، ئەمشەو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کۆ دەبنەوە.

بیلال سلێمان، ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “بڕیارە کاژێر 8:30 خولەکی ئەمشەو  نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە  پیرمام کۆببینەوە، بۆ قسەکردن لەسەر حکومەتی داهاتووی عێراق”.

بە گوتەی بیلال سلێمان بڕیارە نوێنەری مەکتەبی سیاسی 5 حیزبە سەرەکییەکەی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەبن، کە ئەو خۆی نوێنەرایەتی کۆمەڵی ئیسلامی دەکات و گوتی” هەوڵدەدەین میکانیزمێک دابڕێژین بۆ چۆنییەتی بەشداریکردنی لایەنە کوردییەکان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی داهاتووی عێراق و تاوتوێی داواکارییەکان بکرێت”.

سەبارەت بەوەی کورد چ پلانێکی هەیە و چ بەرنامەیەکی لەبەردەستە بۆ ئەو مەبەستە، بیلال سلێمان گوتی “دانیشتنەکەی ئەمشەو و تاوتوێکردنی پرسەکە لە کۆبوونەوەکە، دەریدەخات کە دەبێت چۆن هەنگاو بنێین بۆ ئەو مەبەستە و تا دوای کۆبوونەوەکە ناتوانین قسەی لەسەر بکەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com