” سەركەوتنی پڕ سەلامەتی لە مەخموور و بەدەمەوەهاتنی جیهان دەریخست كام خوێندنەوە واقیعی بوو”

0

پێششمەرگە” سەركەوتنی پڕ سەلامەتی لە مەخموور و بەدەمەوەهاتنی جیهان دەریخست كام خوێندنەوە واقیعی بوو”

نوچەنێت

 سەرنووسەری ماڵپەڕی نوچەنێت رایگەیاند، بەهۆی نووسینی شیكارییەكەوە لەسەر پلانی پاشەكشەی هێزەكانی پێشمەرگە لە مەخموور و گوێڕ رەخنەم لێگیرا، بەڵام سەركەوتنی پڕ سەلامەتی لەو ناوچانە و بەدەمەوە هاتنی جیهان دەریخست كە كام خوێندنەوە واقیعی بوو.

رۆژنامەنووس رزگار رەزا چوچانی سەرنووسەری ماڵپەڕی (نوچەنێت) چەند رۆژێك لەمەوبەر وتارێكی لە ژێرناونیشانی (پاشەكشەی پارتی و پێشڕەوی یەكێتی، ئەنجامی گەمەكە) بڵاو كردەوە، بەوهۆیەشەوە رەخنەی زۆری ئاراستەكرا، لەو بارەوە چوچانی دەڵێت “من لە وتارەكەمدا باسی تاکتیکم کرد، کە پارتی بۆ شەڕ تاکتیکی باشی هەیە، کشانەوەی تاکتیکی هەیە لەپێناو سەرکەوتنی گەورە، خەڵکێکی زۆر رەخنەیان لێگرتم، پێیان وابوو، پشتیوانی پارتییە، هاوڕێکانیشم لەنوچەنێت هەمان رەخنەیان گرت، بەوەی کە من پشتیوانی پارتیم کردووە وتومە کشانەوەی تاکتیکی پیویستە و دڵنیام لەسەر کەوتنی ئەنجامەکەی”.

چوچانی زیاتر وتی “کاتێک ئیستا مەخمورو ناوچەکانی گوێڕ ئازادكرانەوە بەبێ ئەوەی یەک پێشمەرگەی کوردستان شەهید ببێ، لەگیرانەوەی و لەبەرانبەردا سەدان تەرمی داعش بەجێماون لە مەیدانەکانی جەنگدا، و جیهانیش بۆ پشتیوانی کوردستان هاتنە سەرخەت، ئەتوانم بەرەخنەگران و ئەوانەی لەژێر کاریگەری فەیسبووکدا رەخنەیان لەمن دەگرت، بڵێم فەرموون، ئەوە بەزوترین کات ئەنجامی جەنگەکە لەبەرەی مەخمور پێی وتین، پاشەکشەی تاکتیکی پارتی چ سەرکەوتنێکی پڕ لەسەلامەتی بۆ هێزەکوردییەکان هێناو چ شکستێکیشی بۆ داعش هێنا”.

وتیشی “ئێستاش دەڵێم بۆ یەکلاکردنەوەی شەڕەکان بەقازانجی کورد، هیوام بەبەرنامە سیاسی و سەربازییەکانی پارتی هەیە، چونکە ئەزمونم لەگەڵیان هەیەو بەڵگەکان ئەوەم پێ دەڵێت، سەرکەوتنی پڕ لەسەلامەتی بەرەی مەخموریش لەزوترین کاتدا شاهیدی ئەوەی دا من لایەنگری حزبیم کردووە، یان ئەوانەی کە رەخنەیان دەگرت بێ خوێندنەوە کەوتبونە ژێر کاریگەری کۆمێنت و رەخنەکانی فەیسبووک و راگەیاندنی حزبە لۆکاڵییەکان”.

چوچانی رووی پرسیار دەكاتە ئەو كەسانەی كە رەخنەیان لێگرتوووە و دەڵێت “من دەپرسم باشە بەرەنگاری داعش بینەوەو سەدان پێشمەرگە بدەینە شەهید کردن، یان پاشەکشەیەکی تاکتیکیمان هەبێ، کە سەدان لەدوژمن بکوژێ و پێشمەرگەش سەرکەوتوو سەلامت بێ؟”.زیاتریش وتی “سەركەوتنی پڕ سەلامەتی لە مەخمور سەلماندی، كام خوێندنەوە واقیعی بوو و لەسایەی کام سیاسەتدا کوردستان ئایندەی دەبێت، بەڵام بەداخەوەم دۆڕاوەکان لەگەمەکە و تێکەوتووەکان لەخوێندنەوە هەڵەکان، دەیانەوێ پاساوی تێنەگەشتنیان لەسیاسەت و شیکاری سیاسی، بە شکستی کورد لەشەنگال بدەنەوە و دەیانەوێ ئەنفالی شەنگال برینی ئێزیدییەکان بکەنە کارتی هەستانەوەیان لەو گەمەی تێیدا دۆڕان”.

بۆ خوێندنەوەی وتارەکەی رزگار رەزا چوچانی کلیک بککە …….

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com