ئەنجومەنی ئاسایش سزای داعش دەدات

0

139817ئەنجومەنی ئاسایش سزای داعش دەدات

نوچەنێت

ئەنجومەنی ئاسایش بڕیارنامەیەکی دژ بەداعش پەسەند کرد، بەپێی ئەو بڕیار نامەیە، کار بۆ داماڵینی چەک لەرێکخراوی داعش و بەرەی نوسرەو گروپە توندڕەوکان دەکرێت، سزای ئەو لایەنانەش دەدرێت کە چەکدار دەنێرن بۆ سوریاو عێراق.

ئەمرۆ هەینی لەسەر داوای بەریتانیا ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبونەوەیەکی تایبەتی سازکرد، لەکۆبونەوەکەدا رەشنوسی بڕیارێک دژ بەداعش لەلایەن بەریتانیاوە پێشکەش بەئەنجومەنەکە کراو بەکۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن، بڕیارەکە لەدژی داعش پەسەند کرا.

کەتێیدا هاتووە کار بۆ داماڵینی چەک لەچەکدارانی داعش و بەرەی نوسرە و گروپ و رێکخراوە توندڕەوەکانی عێراق و سوریا دەکرێت.

لەبەشێکی تری بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشدا هاتووە، سزای دارایی هەردوو رێکخراوەکە و ئەو لایەنانە دەدرێت کە بەشداربوون لە ناردنی چەکداران، بۆ سوریاو عێراق، هەروەها ناوی ژمارەیەک لەسەرکردەکانی داعش هاتووە بۆ سزادان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com