بارزانی: خۆتان ئامادە بكەن بۆ جێبەجێكردنی كوردستان یان نەمان

0

mesut-barzaniبارزانی: خۆتان ئامادە بكەن بۆ جێبەجێكردنی كوردستان یان نەمان

نوچە.نیت

بارزانی لەساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەیدا، پەیامێک رادەگەیەنێت، کە تێیدا کۆمەڵکوژی کوردە ئێزیدییەکان بە ئەنفال و کیمیابارانێکی تر ناو دەبات، دەڵێت “ئەبێ كوردستان ببێتە گۆڕستانی تیرۆریستان و هەموو ناحەزانی گەلەكەمان”.

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەو پەیامەدا کە بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەیەتی، داوا لە ئەندام و لایەنگرانی حزبەکەی دەکات ” خۆتان ئامادە بكەن بۆ جێبەجێكردنی كوردستان یان نەمان. خۆتان ساز بكەن و شانبەشانی پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو هێزەكانی كوردستانی پیلانی دوژمنان لەگۆڕ بنێن”.

دەقی پەیامەکە

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

پەیامی من بەبۆنەی شەستوهەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەم كاتە هەستیارەدا بۆ هەموو ئەندام و لایەنگرانی پارتی ئەوەیە كە پێویستە مێژووی پڕ سەروەریی پارتی بپارێزن و ئەمڕۆ كە كوردستان كەوتووەتە بەر شاڵاوی دڕندەترین تیرۆریستانی خوێنمژ، پێویستە خۆتان ئامادە بكەن بۆ جێبەجێكردنی كوردستان یان نەمان. خۆتان ساز بكەن و شانبەشانی پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو هێزەكانی كوردستانی پیلانی دوژمنان لەگۆڕ بنێن.

كە باسی كۆمەڵكوژیی خوشك و برایانی كوردی ئێزیدی دەكرێت، ئەوە كۆمەڵكوژیی كوردە، ئەنفالێكی ترە، كیمیابارانێكی ترە و، چۆن ئەنفالچییەكان و ئەوانەی خەڵكی كوردستانیان كیمیاباران كرد بە سزای خۆیان گەییشتن، ئەم تاوانبارانەیش بە سزای خۆیان دەگەن. ئەبێ كوردستان ببێتە گۆڕستانی تیرۆریستان و هەموو ناحەزانی گەلەكەمان.

سڵاو بۆ گیانی شەهیدە نەمرەكانمان

مسعود بارزانی

سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com