رێککەوتنێکی مەترسیداری مالیکی و عەببادی ئاشکرا
نوچەنێت
عەدنان موفتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، هۆشداری دەدات کە رێککەوتنی نێهنی لەنێوان مالیکی عەببادی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق هەبێت، بۆ مانەوەی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەژێر دەستی مالیکیدا.
لەلێدوانێکدا بۆ KNN عەدنان موفتی دەڵێت، فشاری گەورەی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی لەسەر مالیکی هەبووە بۆ وازهێنانی، بێ هیواش بوو لە دادگای فیدڕاڵی، چونکە بەڵگەکانی لاواز بوون و دەیزانی شکست دەهێنێت.
هەر لەلێدوانەکەیدا ئەو ئه‌ندامەی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێـتی رایگه‌یاند، هیوادارین له‌پشتی وازهێنانی مالكییه‌وه رێكه‌وتنێكی نهێنی نه‌بێت له‌سه‌ر حسابی پێكهاته‌كانی تری عێراق.
عه‌دنان موفتی مه‌ترسی خۆی نه‌شارده‌وه، له‌هه‌ر رێكه‌وتنێكی نهێنی كه‌له‌نێوان نوری مالكی و حه‌یده‌ر عه‌بادی كرابێت، له‌و روه‌وه ئاشكرایكرد، مالكی داوای كردوه بكرێته جێگری سه‌رۆكوه‌زیران بۆ كاروباری ئاسایش كه‌ئه‌مه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
وتیشی، نابێت رێكه‌وتن له‌نێوان ئه‌و دوو كه‌سه‌دا بكرێت له‌سه‌ر حسابی مافی پێكهاته‌كانی تر، چونكه ئه‌وه په‌یوه‌سته به‌به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌تی داهاتوه‌وه.