ئوستورالیا مافی پەنابەری دەداتە ئێزیدی و مەسیحییەکانی عێراق

0

شەنگالئوستورالیا مافی پەنابەری دەداتە ئێزیدی و مەسیحییەکانی عێراق

نوچەنێت

حکومەتی ئوستورالیا رایگەیاند، بەرنامەیەکی بۆ نیشتەجێکردنی ئاوارە مەسیحی و ئێزیدییەکانی عێراق لەوڵاتەکەی خۆیدا ئامادەکردووە، و مافی ئەوەیان هەیە لە ئوستورالیا بمێنێننەوە.

بەهۆی ئاوارەبوونی مەسیحییەکانی عێراق و کوردە ئێزدییەکان لەزێدی خۆیان، سکۆت مۆریسۆن وەزیری کۆچی ئوسترالیا، لەگەڵ خستنەڕووی نیگەرانی خۆی بۆ بەرووداوەکانی عێراق، رایگەیاند”حکومەتی ئوستورالیا بەرنامەیەکی مرۆیی بۆ نیشتەجێکردنی4000  ئاوارە لەکوردە ئێزیدییەکان و مەسیحییەکانی عێراق ئامادەکردووە”.

ئەو وەزیرە لە حکومەتی ئوستورالیا وتیشی”ئوسترالیا ئێزدیی و مەسیحییە عێراقییەکانی خستووەتە ناو ئەو پێکھاتانەی کەمافی ئەوەیان ھەیە لە ئوسترالیا مافی پەنابەری وەربگرن و نیشتەجێببن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com