بەرپرسی لقی شەنگال ی پارتی رەتی دەکاتەوە شەنگال بەبێ شەڕ چۆڵکرابێت :
كاتژمێر دوو و نیوی شه‌و تا كاتژمێر نۆی به‌یانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕێكی سه‌ختدابوون
ریش سپی و كه‌سایه‌تیه‌كانی قه‌زای شنگالمان هۆشیار کردەوە كه هه‌ر كاتێك چه‌كدارانی داعش هێرش بكه‌نه سه‌ر شنگال ماڵ و كه‌رامه‌تی ئێوه ده‌به‌ن
نوچەنێت
بەرپرسی لقی لەشەنگال ی پارتی، رەتیدەکاتەوە شەنگال بەبێ شەڕ چۆڵکرابێت، و دەڵێت “لەکاتژمێر دوو و نیوی شەو سەڕ دەستی پێکردووەو کاتژمێری نۆی بایەنی پێشمەرگە پاشەکشەی کردووە”، ئەوەش ئاشکرا دەکات، پێشتر له‌گه‌ڵ ریش سپی و كه‌سایه‌تیه‌كانی قه‌زای شنگال كۆببووەتەوە، پێی وتوون ” هه‌ر كاتێك چه‌كدارانی داعش هێرش بكه‌نه سه‌ر شنگال ماڵ و كه‌رامه‌تی ئێوه ده‌به‌ن”.
سەربەست باپیری بەرپرسی لقی 17 ی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەلێدوانکێکدا بۆ خەندان، رووداوەکانی شەنگال وا باس دەکات، کەدوای 10 مانگی حوزه‌یران چه‌كداره‌كانی داعش شاری موسڵیان كۆنتڕوڵكرد، سێ رۆژ پێش ئه‌و رووداوانه گه‌یشتووه‌ته شنگال و به‌به‌رده‌وامی چاودێری ره‌وشه‌كه‌یان كردوه. زیاتریش دەڵێت”دواتر چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر قه‌زای یه‌له‌عفه‌رداگرت، من له‌وێ وه‌ك به‌رپرسی لقی 17 ی پارتی به رێنمایه‌كانی راسته‌وخۆی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت جێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌مان بۆ نزیكه‌ی په‌نجا هه‌زار ئاواره دابینكرد، كه زۆربه‌یان كوردانی ئێزدی و شیعه بوون، ئه‌و شه‌وه‌ی داعش پلانی هێرشكردنیان هه‌بوو بۆ قه‌زای شنگال خۆم ته‌له‌فونم بۆ هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له مۆڵه‌تدابوون كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه، چونكه ره‌وشی ناوچه‌كه زۆر خرابه و چه‌كداره‌كانی داعش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر شنگال، به‌ڵام وره‌ی پێشمه‌رگه دابه‌زی له به‌ر ئه‌نجامه‌كانی شه‌ڕی زوومار”.
بەقسەی بەرپرسی لقی17ی پارتی لەشەنگال”كاتژمێر دوو و نیوی شه‌و شه‌ڕ ده‌ستی پێكرد، كاتژمێر نۆی به‌یانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شنگال كشانه‌وه، چه‌ند كاتژمێرێك به‌رده‌وام له شه‌ڕێكی سه‌ختدابوون و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش‌یش كوژران، به‌ڵام كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له زوومار و كه‌سكێ، بوه هۆكاری سه‌ره‌كی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگ له شنگال، ئه‌وه ده‌لێم هیچی تر”.
باپیری رەتیدەکاتەوە پێشتر خەڵکی شەنگالیان ئاگادار نەکردبێتەوە لەمەترسییەکانی داعش و ئاشکرای دەکات “پێشتر له‌گه‌ڵ ریش سپی و كه‌سایه‌تیه‌كانی قه‌زای شنگال كۆبوونه‌وه‌مان كرد بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌یان، كه هه‌ر كاتێك چه‌كدارانی داعش هێرش بكه‌نه سه‌ر شنگال ماڵ و كه‌رامه‌تی ئێوه ده‌به‌ن، بۆیه داوامان لێ‌كردن شه‌ڕ له دژی چه‌كدارانی داعش بكه‌ن”.
لەبارەی بڕیاری دوور خستنەوەشی لەپۆستەکەی بەبڕیاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەرپرسی لقی 17 ی پارتی رایدەگەیەنێت”ئێستا ئاگادار نه‌كراومه‌ته‌وه كه گوازراومه‌ته‌وه یان نا، دیاره ژماره‌یه‌كی زۆری كوردانی ئێزدی چوونه‌ته لای چه‌نابی سه‌رۆك، داوا له جه‌نابی سه‌رۆك ده‌كه‌م ئه‌وانه‌ی چوونه‌ته لای كێن؟ ته‌نیا ئه‌و پرسیاره له سه‌رۆك ده‌كه‌م، خۆزگه بزانبێت ئه‌و كه‌سانه كێن؟! ئه‌وانه ئه‌و كه‌سانه نه‌بوون كه دڵیان به شنگال و پارتی و كوردایه‌تیه‌وه هه‌بێت، به‌ڵام وادیاره فشارێكی زۆریان خستوه‌ته سه‌ر جه‌نابی سه‌رۆك بۆ ئه‌وه‌ی من له‌و شوێنه بگوازرێته‌وه”. ئەوەش دەخاتەڕوو کە”داوای دانانی لیژنه‌یه‌كی به‌دواداچوونم كردوه بۆ ئه‌م بابه‌ته و وتوومه ئه‌و لایه‌نه‌ی كه‌مترخه‌مبێت با لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، هیچ جارێكیش له لێپێچینه‌وه و ره‌خنه نه‌ترساوین سوپاس بۆ خوا 34 ساڵی پێشمه‌رگاتیم هه‌یه و حه‌وت جار برینداربووم، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ش هه‌بووبێت هه‌ندێك جار به‌ڵام پیاوێكی ترسنووك نیم و له مردنیش ناترسم”.
بەڵام باپیری، “ملکەچی” خۆی بۆ بڕیارەکانی سەرۆکی هەرێم رادەگەیەنێت دەڵێت”هه‌ر پێشمه‌رگه‌م و وه‌فاداری ئه‌و رێبازه ده‌بم كه بۆ ماوه‌ی 34 ساڵ خه‌باتم له سه‌ر كردوه، ده‌توانم له شوێنێكی بچوكیش بێت هه‌ر له سه‌ر پێشمه‌گایه‌تی خۆم به‌رده‌وام بم، مه‌رج نیه به‌رپرسایه‌تی لق یان لیژنه یان رێكخراوبێت”.