سى ئێن ئێن لە زارى ئاوارەکانەوە: عەرەبەکانى دراوسێیان بەشدارن لە کوشتارى ئێزدییەکان

0

ezdiسى ئێن ئێن لە زارى ئاوارەکانەوە:
عەرەبەکانى دراوسێیان بەشدارن لە کوشتارى ئێزدییەکان

نووچە-سی ئێن ئێن

ماڵپەڕى سى ئێن ئێنى عەرەبى دەڵێت دیمەنى پەڕینەوەى ئێزدییەکان بۆ نێو پارێزگاى دهۆک، زۆر لە دیمەنى راوەدوونان و دەرکردنى جوولەکەکانى میسر دەچێت: هەزاران کەس ،هەندێکیان بە پێى پەتى، لە پردێکەوە دەپەڕنەوە ئەمبەر، لەترسى چەکدارانى دەوڵەتى ئیسلامى.
سى ئێن ئێن دەڵێت ئەوان لە چیاى شنگالى هەرێمى کوردستانەوە بەڕێکەوتوون و جگە لە جل و بەرگەکانیان هیچیان لەگەڵ خۆیان نەهێناوە، دواى ئەوەى لەدەست داعش هەڵاتوون.
ماڵپەڕەکە لە زارى گەنجێکى ئاوارەوە دەڵێت: هەر کە چەکدارەکان هاتنە نێو شەنگال، عەرەبەکانى نێو شەنگال پەیوەندییان پێوە کردن، نەک هەر ئەوە بەڵکو هاریکاریشیان کردن لە کوشت و بڕى ئێزدییەکاندا. کاتێک پەیامنێرەکە ویستوویەکى دڵنیا بێت لەوەى عەرەبەکانى نێ، شەنگال بەشداربوون لە کوشتاریان، گەنجەکە بە دڵنیاییەوە ووتوویەتى “بەڵکو پەیوەندییان پێوە کردن و لە راستیدا ئەوان بوون کە هەڵدەستان بە کوشتنى ئێمە”.
سى ئێن ئێن گوتویەتى واتە دەیانناسن؟ گەنجەکە ووتوویەتى “بەڵێ ئەى چۆن، ئەوان دراوسێمانن”.
خانەوادەى ئەو گەنجە ماوەى 15 کاتژمێرى تەواو رێیان کردووە تا گەیشتوونەتە ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لە رێگەى گەشتەکەدا دوو کوڕیان لەدەستداوە. “چیمان بۆ بکردنایە؟ بڕى پێویستى ئاومان پێنەبوو، کەش و هەواش گەلێک سەخت بوو، بۆیە گیانیان لەدەستدا”.
سى ئێن ئێن دەڵێت ئێزدییەکان کوردن و ئایینەکەشیان لە ئایینە فارسییە کۆنەکانە و وەک کەمینەیەک لە عێراق دەژین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com