داعش داوای بەیعەت لەیەکگرتووی ئیسلامی دەکات

0

داعش،داعش داوای بەیعەت لەیەکگرتووی ئیسلامی دەکات

نوچەنێت

لەرێگای پەیامی هەڕەشە ئامێزەوە، رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام “داعش” داوا لەیەکگرتووی ئیسلامی دەکات، بەیعەت بەو رێکراوە بدەن، لەئەگەری جێبەجێبەجێنەکردنی داواکەیان هەڕەشە لەو حزبە دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی نوچەنێت، داعش بەڕێگای ناردنی چەند پەیامێک بۆ ئەندام و سەرکردەکانی یەکگرتوو، داوای کردووە، ئەو حزبە بەیعەتی پێبدات، ئەگەرنا ڕووبەڕووی سزای داعش دەبنەوە. سەعید عەلی عەبو، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت، ئەو زانیاریانەی پشت راستکردوەو وتی” نامەکان بۆ چەند سەرکردەو کادرێکی خوارەوەی یەکگرتوو نێردراوە” بەڵام ئامادە نەبوو ناوی ئەو کەسانە بڵی کە نامەکانی ئەو رێکخراوەیان پێگەشتووە.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو وتیشی”داعش هەڕەشە لەهەموو ئەوانە دەکات وەک ئەو بیرناکەنەوە، بۆیە ئەندامانی ئێمەش کەوتونەتە بەر هەڕەشەی ئەو رێکخراوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com