ئۆرکسترای کوردستان پانۆرامای پێشمەرگە پێشکەش دەکات

0

4413131382014_1ئۆرکسترای کوردستان پانۆرامای پێشمەرگە پێشکەش دەکات

 نوچەنێت

ئۆرکسترای کوردستان بەبەرهەمێک رێز لەپێـشمەرگە دەگرێت، و ئامادەکاری بەرهەمەکەش، رایدەگەنێت چەندین هونەرمەندی کوردستان بەشداری لەو بەرهەمەدا دەکەن، کە بریتییە لەپانۆرامایەک بۆ پێشمەرگە.

هونەرمەند چەتۆ نەورۆز کە ئاوازو دابەشکردنی پانۆراماکە کاری خۆیەتی رایگەیاند” ئۆرکێسترای کوردستان بە بەشداری چەندین هونەرمەند پانۆرامای پێشمەرگەی کوردستانیان تۆمار کردوە “.

نەورۆز گوتیشی “ئەم بەرهەمە لە ستۆدیۆ سۆلۆ لە هەولێرتۆمار کراوە و هونەرمەند بورهان خۆشناو بە لاوکێک بەشداری کردوە،

بۆخۆشم کاری ئاوازو دابەشکردنم بۆ بەرهەمەکە کردووە، تۆمارکردنیشی لەلایەن هەردوو هونەرمەند زیرەک مەحمەد و هۆگر عەزیزە و بەڕێوەچووە. و بریارە لە بەم زوانە بڵاو بکرێتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com