نێچیرڤان بارزانی : داعش سوپایەکی تەواوە
نوچە.نیت.nrt
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختیكرده‌وه تیرۆرستانی داعش سوپایه‌كی ته‌واون و له هه‌موو شوێنێكی دنیاوه ڕوویان كردووه‌ته ناوچه‌كه، بۆیه ده‌بێ ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عیراق ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌وه. ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، نیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه 13ی ئابی 2014، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له به‌ڕێز كاردینال فێرناندۆ فیلۆنی ـ ی نێردراوی تایبه‌تی پاپای ڤاتیكان و شاندێكی یاوه‌ری كرد. نێچیرڤان بارزانی له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ نێردراوی تایبه‌تی پاپای ڤاتیكان، دووپاتی كرده‌وه “به‌هاناوه‌چوون و پاراستن و هاوكاریكردنی خوشك و برایانی مه‌سیحی و ئێزدی و هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و دینی و مه‌زهبییه‌كانی دیكه‌ی عیراق كه ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و ئه‌وه‌ی له توانایدا بووبێت هیچ درێغی نه‌كردووه و ناكات، به‌ڵام له‌به‌ر زۆریی ژماره‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران، به دڵنیاییه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت وه‌ك پێویست هاوكارییان بكات، بۆیه ده‌بێ حكوومه‌تی عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ئاوڕی جددی و به‌په‌له له ئاواره‌كان بده‌نه‌وه و هاوكارییان بۆ دابین بكه‌ن”. هه‌روه‌ها ڕوونی كرده‌وه “خوشك و برایانی مه‌سیحی و ئێزدی و هه‌موو پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه‌ش كه پێكهاته‌ی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه‌ن و ڕیشه‌ی قووڵی مێژووییان له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، پێویستییان به‌وه‌یه كه نه‌ك هه‌ر به قسه، به‌ڵكوو به كردار له‌و تیرۆرستانه بپارێزرێن كه دێر و كلێسا و مزگه‌وت و مه‌زاره‌كان هه‌مووان پێكه‌وه به ئامانج ده‌گرن و ده‌یانته‌قێننه‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه تیرۆرستانی داعش سوپایه‌كی ته‌واون و له هه‌موو شوێنێكی دنیاوه ڕوویان كردووه‌ته ناوچه‌كه، بۆیه ده‌بێ ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عیراق ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌وه”. له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له ڕه‌وش و پێشهاته‌كان و ڕه‌وتی ڕووداوه‌كان كرا و هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پاراستنێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا به مه‌سیحی و ئێزدی و شیعه و سوننه و كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و شه‌به‌ك و هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه پێویسته و، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه هه‌موو كه‌ناڵ و تواناكانیان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به كار ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی پاراستنێكی نێوده‌وڵه‌تیی به‌و شێوه‌یه له ناوچه‌كه بۆ ئه‌و پێكهاتانه دروست ببێت و دڵنیایی بداته خه‌ڵكی ناوچه‌كه و له تیرۆر و ڕاوه‌دوونان و گرتن و ده‌ركردن، بیانپارێزێت. شانده‌كه هه‌روه‌ها داوای كرد كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و قوتابیه ئاوارانه بدۆزێته‌وه كه ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له هه‌رێمی كوردستان تاقیكردنه‌وه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و خوێندنی ئه‌مساڵیان نه‌فه‌وتێت، هه‌روه‌ها شوێنێك دیاری بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی خێزانه ئاواره‌كان بتوانن تیایدا نیشته‌جێ ببن و شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان بۆ دروست بكرێت. سه‌رۆك وه‌زیرانیش ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر هه‌ردوو داواكه نیشان دا و ڕایگه‌یاند كه لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌سپێرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌په‌له كاری له‌سه‌ر بكه‌ن و جێبه‌جێی بكه‌ن. له دیداره‌كه‌دا بڕیار درا كۆمیته‌یه‌كی باڵا له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان له نێوان لایه‌نه په‌یوه‌نداره مه‌سیحییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا پێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن و وه‌ك پێویست به پیری داواكاری و پێدوایستییه‌كانی ئاواره‌كانه‌وه بچن و په‌له بكرێت له دابینكردنی پێداویستییه هه‌نووكه‌ییه‌كان، هه‌روه‌ها بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و له سه‌ر ئاستی پارێزگاكانیش كۆمیته‌ی هاوشێوه دابمه‌زرێن. له كۆتایی دیداره‌كه‌دا شاندی ڤاتیكان دووباره سوپاس و پێزانینیان بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و دووپاتیان كرده‌وه كه مه‌سیحییه‌كان هه‌رگیز ئه‌و به‌هاناوه‌چوون و هاوكارییه‌ی حكوومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان له‌بیر ناكه‌ن و مێژووش ئه‌م هه‌ڵوێسته به پیتی زێڕین ده‌نووسێته‌وه. سه‌رۆك وه‌زیرانیش داوای كرد كه ڤاتیكان هه‌موو قورساییی خۆی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌كار بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه پشتگیری بۆ هه‌رێمی كوردستان و هاوكاری بۆ ئاواره‌كان مسۆگه‌ر بكات.