فەڕەنسا چەک بۆ پێشمەرگە دەنێرێت
نوچەنێت
کۆشکی کۆماری فەڕەنسا رایگەیاند، وڵاتەکەی چەک بۆ پێشمەرگەی کوردستان دەنێریت، هاوکاری حکومەتی کوردستان دەکات لە بەرەنگاربونەوەی چەکدارانی داعش.
دوای ئەوەی رۆژی یەکشەممە، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەشتە هەولیرو لەگەڵ بارزانی سەرۆکی کوردستان کۆبوەوە، بارزانی پێی راگەیاند، كوردستان لەشەڕدایە لەگەڵ دەوڵەتێكی تیرۆریستیی پڕچەك، داوای لە وڵاتانی ئازاد كرد كە بۆ تێكشكاندنی تیرۆریستان، پشتیوانی كوردستان بن.
ئێوارەی ئەمرۆ کۆشکی کۆماری فەڕەنسا رایگەیاند، وڵاتەکەی چەک بۆ حکومەتی کوردستان دەنێرێت، بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش.