مالیکی : حکومەت تەسلیم ناکەم

0

nuriمالیکی : حکومەت تەسلیم ناکەم

نوچەنێت

نوری مالیکی سەرۆکی لیستی دەوڵەتی یاسا، لەوتاری هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند، دەستبەرداری خۆ کاندیدکردن نابێ پۆ سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق و حکومەت تەسلیم ناکەم.

ئەمرۆ نوری مالیکی سەرۆکی لیستی دەوڵەتی یاسا، کە هەمان کات بۆ بەڕێکردنی کار سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکات، لەوتاری هەفتانەی خۆیدا کە شڵەژاوی تەواوی پێوە دیار بوو، وتی سوربوونم لەخۆ  کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، بۆ پاراستنی مافی ئەو دەنگدەرانەیە کە دەنگیان پێداوم” بۆیە سورم لەسەر خۆ کاندیدکردن بۆ ئەو پۆستە حکومەت تەسلیم ناکەم، تا ئەوکاتی دادگای فیدڕالی بڕیاری خۆی دەدات”.

ئەو وتەیەی مالیکی لەکاتێکدایە کە حەیدەر عەببادی لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراق ەوە راسپێدراوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و عەببادی دەستکردووە بەهەوڵەکانی بۆ ئەو مەبەستە.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com