خەسرەو گۆران بۆ نوچە: ئێمە هێشتا بەشێكین لە عێراق و ئەو خاكە لە داعش پاك دەكرێتەوە
نوچە: تایبەت
خەسرەو گۆران سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە نوچەی راگەیاند، پێكهێنانی حكومەتی عێراقی گرنگی بۆ كورد هەیە، وتیشی “ئێمە هێشتا بەشێكین لە عێراق و خاكی عێراقیش لە داعش پاك دەكرێتەوە”.
گۆران لە لێدوانێكەیدا بۆ نوچە وتی “ئێمە هێشتا بەشێكین لە عێراق و دەوڵەتێكی سەربەخۆ نین، مەرج نیە ئەوەی لەسەر ئەرز روو بدات لە واقیشدا وا بێت، راستە داعش بەشێكی زۆری خاكی عێراقی گرتووە، بەڵام ئێمە هێشتا بەشێكین لە عێراق و ئەو خاكەیش لە داعش پاك دەكرێتەوە، داعش هەتا سەر ئاوا نامێنێت”.
خەسرەو گۆران وتیشی “هەموومان خەونی دەوڵەتێكی سەربەخۆی كوردیمان هەیە، بەڵام دەوڵەت هەنگاو بە هەنگاو درووست دەبێت”.