بارزانی دەست خۆشی لە فواد مەعصوم دەکات

0

 

BARZANI W MA3SUMبارزانی دەست خۆشی لە فواد مەعصوم دەکات

نوچە.نیت.nrt

سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ست خۆشی‌ له‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق ده‌كات به‌ بۆنه‌ی‌ راسپاردنی‌ كاندیدی‌ هاوپه‌یمانی‌ نیشتیمانی‌ بۆ پێكهێنانی‌ حكومەتی ئایندەی عێراق. سایتی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم بڵاوی‌ كردۆته‌وه‌، مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فۆنیدا ده‌ست خۆشی‌ له‌ فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق كردووه‌ به‌بۆنه‌ی‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ ده‌ستوریانه‌ی‌ ناوییه‌تی‌ بۆ راسپاردنی‌ كاندیدی‌ هاوپه‌یمانی‌ نیشتیمانی‌ بۆ پێكهێنانی‌ حكومەتی ئایندەی عێراق. له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا بارزانی‌، هه‌نگاوه‌كه‌ی‌ مه‌عسومی‌ به‌ هه‌نگاوێكی‌ ده‌ستوری‌ وه‌سف كردووه‌. ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ وته‌كانی‌ بارزانی‌ كه‌ له‌سایتی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم بڵاوبۆته‌وه‌: ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 12ـی 8ـی 2014 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەڕێی تەلۆفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز د. فواد مەعسووم سەرۆك كۆماری عێراق كرد. لەم پەیوەندییەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و هەنگاوەكانی نێو پڕۆسەی سیاسیی و دەستووریی عێراق كرا و سەرۆك بارزانی دەستخۆشی لە سەرۆك كۆماری عێراق كرد بە بۆنەی هەنگاوە دەستوورییەكانی و هەروەها و ڕاسپاردنی كاندیدی هاوپەیمانێتیی نیشتیمانی بۆ پێكهێنانی حكوومەتی ئاییندەی عێراقی. سەرۆك بارزانی لەم پەیوەندییەدا پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ سەرۆك كۆماری عێراق ڕاگەیاند و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com