ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت ده‌كه‌ن، مه‌سیحی و ئێزیدین.
نوجە.نیت. خەندان
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه خواستی هاوڵاتیان بۆ ده‌رهێنانی پاسپۆرت له شاری هه‌ولێر زیادی كردووه و به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كیش له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ولێر، به‌هۆی قه‌ره‌باڵغیی هاوڵاتیان، ئه‌وانیش كاتی ده‌وامی ئاساییان زیادكرده‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرنی هه‌ولێر كه نه‌یویست ناوی بهێنین به خه‌ندانی راگه‌یاند: ماوه‌یه‌كه خواستی هاوڵاتیان له‌سه‌ر ده‌رهێننی پاسپۆرت زیادی كردووه‌و به‌هۆیه‌وه ئه‌وانیش ده‌وامی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان له‌یه‌ك شه‌فته‌وه كردووه‌ته دوو شه‌فت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: ئه‌و قه‌ره‌باڵغییه‌ی هاوڵاتیان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ولێر زیاتر بۆ دوای رووداوه‌كانی ئه‌مداوییه‌ی هه‌رێم ده‌گه‌رێته‌وه، چونكه پێشتر خواست له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی بوو.
له‌باره‌ی گرفتی ده‌رهێنانی پاسه‌پۆرت، سه‌رچاوه‌كه وتی: ده‌رهێنانی پاسپۆرت بۆ هاوڵاتیانی كوردستان له‌به‌غداوه ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر وه‌رده‌گیرێت، ئێستاش به‌شێوه‌یكی ئاسایی به‌رێوه‌ده‌چێت و گرفته‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه نه‌كردووه.
به‌وته‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش كه سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پاسه‌پۆرتی هه‌ولێر ده‌كه‌ن، ئه‌وان هیچ ترسێكیان له بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵكو ته‌نها وه‌ك پێویستییه‌ك هه‌وڵی ده‌كردنی پاسپۆرت ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش زۆربه‌ی ئه‌وانه له‌م رۆژانه سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت ده‌كه‌ن، مه‌سیحی و ئێزیدین.