دەوڵەتى یاسا: داعش دەستکردى ئەمریکایە
نووچە نێت-سۆمەرییەنیوز
دواى ئەوەى ویلایەتە یەکگرتووەکان پشتیوانى خۆى بۆ حەیدر عیباردى وەک کاندیدى سەرۆک وەزیران دەربڕى، فراکسیۆنى دەوڵەتى یاسا بە شێوەى جیاواز لێدوان لەدژى واشنتن دەدەن.
لە یەکەم کاردانەوەدا بەرامبەر هەڵوێستى واشنتن، نوورى مالیکى ئەو ووڵاتەى بەوە تاوانبار کرد کە پشتیوانى کەسانێک دەکات کە دەستوورى عێراقیان پێشێل کردووە، ئەمڕۆ سێشەممشە ئەندامێکى دیکەى فراکسیۆنەکە داعشى بە دەستکردى خودى ئەمریکا ناوبرد و ووتى ئەمریکا نایەوێ داعش لەناو بچێت.
محەممەد سەهیود ئەندامى ناسراوى فرکسیۆنەکەى مالکى لە لێدوانێکیدا بۆ سۆمەرییە نیوز دەڵێت “داعش دەىستکردى ئەمریکا و ئیسرائیلە و بوونیشیان لە عێراقدا لە چوارچێوەى پلانێکى ئیسرائیلیدایە بۆ دابەشکردنى عێراق بۆ چەند دەوڵەتۆچکەیەک” سەبارەت بە ئەگەر دەستکردى ئەمریکایە بۆ ئەمریکا هاریکارى پێشمەرگە دەکات بۆ لێدانیان؟ سەهیود دەڵێت “بە گۆڕینى ئاراستەیان بەرەو شنگال و نیازى هێرشە کردنیان بۆسەر هەولێر، رێککەوتنى نێوانیانى شکاند”.
سەهیود دەڵێت لە لێدانەکانیشدا ئەمریکا لە ناو موسڵ و پێگە گرنگەکانى دعش نادات بەڵکو زیاتر مەبەستى پاراستنى سنوورەکانى هەرێمى کوردستان و بەرژەوەندییەکانى ئەمریکایە لە هەولێر.
سەهیود دەشڵێت داعش تەنها مەترسى نییە بۆ سور هەولێر و کوردستان، بەڵکو هەڕەشەیە بۆ سەرجەم ناوچەکە و ئەگەر ئەمریکا مەبەستى دژایەتى داعش بووایە دەبوو بەرگرییان لە سەرجەمى عێراق بکردایە.
