پێشمەرگە دێرینەكانی حیزبی شیوعیش بەشدارن لە شەڕی داعش
نوچە: هەولێر
ژمارەیەك بە پێشمەرگە دێرینەكانی حیزبی شیوعی كوردستان، بە شدارن لە شەڕی دژی داعش و تا ئێستایش لە سەنگەرەكانی پێشەوەن.
بە گوێرەی زانیارییەكانی نوچە، بە بڕیارێكی سەركردایەتی حیزبی شیوعی كوردستان، ژمارەیەك لە پێشمەرگە دێرینەكانی ئەو حیزبە، لە ناوچەكانی سلێمانی و قەرەداغ و شارەزوورەوە هێنراون بۆ ناوچەكانی گوێڕ و مەخمور تا بەشداری لە شەڕی داعشدا بكەن.
نوچە زانیویەتی ئەو هێزانە سەرەتا لە شاخی قەرەچوخ بوون و دواتر لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستاندا، چوونەتە ناو شاری مەخمورەوە.